فۆتۆشۆپ
28, تشرینی یه‌كه‌م 2011
6000 هەزار Gradient “ڕووپۆشی ڕه‌نگی پله‌دار” بۆ بەرنامەی فۆتۆشۆپ
بەرنامەی فۆتۆش
ۆ‌پ کۆمەلێک زیاتکراوی هەیە وەک، ( ستایل، فلتەر، ئەکشن،گراده‌ینت ) هەریەک و بۆ تایبەت مەندی خۆی هەیە ئەوەی من دەمەوێت لێرەدا بخەمە روو ئەوە 6000 هەزار Gradient “ڕووپۆشی ڕه‌نگی پله‌دار”م ئامادە کردووە بۆتان ، گارادەینت کاری چیە؟ یه‌کێکه له ئامڕازه‌کانی فۆتۆشۆپ، ئه‌م ئامڕازه به‌کار ده‌برێت بۆ ڕووپۆشی وێنه‌یه‌ک به شێوه‌یه‌کی پله‌دارو گونجاو به‌و ئاسته‌ی که‌سی به‌کارهێنه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی،
نموونە:-
![[وێنه: 6000_photoshop_gradients.jpg]](http://www.goboxy.com/wp-content/uploads/2009/03/6000_photoshop_gradients.jpg)
![[وێنه: dagrtn.gif]](../dagrtn.gif)
تێبینی/ چۆنیەتی دامەزراندنی گراده‌ینت، سەرەتا گراده‌ینت كۆپی بكە و پاشان بەم ئاراستەیە بڕۆ
C:\Program Files\Adobe\Adobe Photoshop\ Presets\Gradients
دواتر بەرنامەی فۆتۆشۆپ بکەرەوە بەم شێوەیە بانگی بکەرە ناو فۆتۆشۆپەکەت.
![[وێنه: a2028e2bae.jpg]](https://kitn.net/up/uploads/jpg/a2028e2bae.jpg)
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.
ده ستت خؤش به لام له داكرتن كيشه م هه بوو سه يريكى ئه م وينانه بكه
ده زانيت
http://www.tuimalik.net/up/uploads/13385357291.png
له م وينه يه دا باشه تا ئيره ته واوه
به لام
http://www.tuimalik.net/up/uploads/13385358411.png
له م وينه يه دا فايله كه ديار نى يه وه ناوى فايله كه ش ده ن‌و سم ده ليت ئه و فايله نى يه
برام له فایله زیپه‌كه ده‌ری بكه پاشان بیخه ئه‌م شوێنه دیاری كراوه.