ئامێرە هەمەجۆرەکان
6, كانونی یهكهم 2017
لامبۆرگینی ئیتاڵیی نوێترین و سەرنجڕاکێشترین ئۆتۆمبێلی خۆی ئاشکراکرد

لامبۆرگینی کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە و خاوەنی چەندین ئۆتۆمبێلی تایبەتمەندی بەرز و بەهێزە کە لەگەڵیدا نرخەکانیان نرخ گەلێکی خەیاڵین و کەسانی ئاسایی توانای کڕینیان نییە.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٥-١١-٢٠١٧ لامبۆرگینی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی ڕاگەیاند ئەویش لامبۆرگینی یورەسە(Urus) کە سەرنجڕاکێشترین جۆری ئۆتۆمبێلەکانی لامبۆرگینییە بەم هۆکارانەی خوارەوە:
- یەکەمین جۆری ئۆتۆمبێلی (SUV)ــیە کە کۆمپانیاکە درووستی کردبێت.
- دوا بە دوای ئەم بەرهەمە دوور نییە لاکبۆرگینی ڕووی دروستکردنی خۆی بۆ جۆرایەتییەکانی تری ئۆتۆمبێلەکان بکاتەوە و دوور نییە کە ماتۆڕسکیل و بارهەڵگریش درووست نەکات
- توانای ئەم ئۆتۆمبێلە کێبڕکێی ئۆتۆمبێلە بەهێزەکانی جۆری (SUV) دەکات و ئەمەش دەبێتە کێبڕکێیەکی بەهێز و بینینی چەندین ئۆتۆمبێلی ناوازەتر لە داهاتوودا.

دەربارەی تواناکانی ئۆتۆمبێلەکە ئەم زانیارییانە ئاشکراکراون:
توانای بزوێنەر:
- ژمارەی سلندەر ٨ سلندەرە.
- قەبارەی بزوینەرەکە ٣٩٩٦ سانتیمەتر سێجایە.
- توانای ٦٥٠ ئەسپی هەیە.
- خێراییەکەی ٦٨٠٠ سووڕە لە خولەکێکدا.
گێڕ و گوازەرەوەی وزە:
- سیستمی (4WD) کە کورتکراوەی (Four-Wheel-Drive)ـــە لەسەر جێگیر کراوە.

جێبەجێکاری:
- باڵاترین خێرایی ئۆتۆمبێلەکە ٣٠٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
- خێراییەکەی لە ٠ تا ١٠٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر یاخود (٠ تا ٦٢ میل/ کاتژمێر) لە ماوەی ٣,٦ چرکە دەبێت.
توانای ڕاوەستانی لە ١٠٠ بۆ ٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر یاخود (٦٢ تا ٠ میل/ کاتژمێر) لە ٣٣ مەتردایە.

ویل و تایەکان:
- ویلی پێشەوە لە جۆری 9.5Jx21″ ET28 قەبارە ٢١ ئینچە.
- ویلی دوواوە لە جۆری 10.5Jx21″ ET18 قەبارە ٢١ ئینچە.
- تایەی پێشەوە لە جۆری 285/45 ZR21ــیە.
- تایەی دواوە لە جۆری 315/40 ZR21ــیە کە کەمێک فراوانترە لە تایەی پێشەوە.

پێوانەکانی ئۆتۆمبێلەکە:
- کێشی ئۆتۆمبێلەکە ٢٢٠٠ کیلۆگرامە (٢ تەن و ٢٠٠ کیلۆگرام).
- درێژی ئۆتۆمبێلەکە ٥١١٢ میلیمەترە.
- بەرزی ئۆتۆمبێلەکە ١٦٣٨ میلیمەترە.
بەکارهێنانی سوتەمەنی:
- سوتەمەنی پێویست بۆ هەر ١٠٠ کیلۆمەترێک ١٢ لیترە.
- بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن ٢٩٠ گرامە لە هەر کیلۆمەترێدا.
نرخ:
- نرخی ئۆتۆمبێلەکە بە نزیکەیی ٢٠٠ هەزار دۆلارە.
تۆی خوێنەریش دەتوانیت بە خواستی خۆت گوزەرێک بکەیت بەناو ئۆتۆمبێلەکەدا و جوانکاری بۆ ئۆتۆمبێلەکە بکەیت لەم بەستەرەی خوارەوە. کرتە بکە
بینەری ڤیدیۆی ڕیکلامی کۆمپانیاکە بن بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیان.
[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/Xo1pEPoYi8Y”]
سەرچاوە :
- پێگەی فەرمی کۆمپانیای لامبۆرگینی