سۆنی
8, كانونی یه‌كه‌م 2017
پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو سۆنی وەرچەرخان لە ڕووکار‌ی مۆبایلەکانیدا بکات

له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مۆبایلی ئایفۆن ١٠ و شاومی می میکس ٢، هه‌موو کۆمپانیاکانی بواری به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله زیره‌که‌کان ده‌ستیان کردووە به دیزاین کردنی شێوازی ڕوونمای بێ لێوار بۆ مۆبایله‌کانیان، به‌ڵام کۆمپانیای سۆنی تاکه کۆمپانیا بوو بێده‌نگ بوو، هیچ به‌رهه‌مێکی به‌و دیزاینه‌وه نمایش نه‌کرد.
له ئێستادا ٢ وێنه که دزه‌یان پێکراوه دیزاینی به‌رهه‌مه‌کانی ساڵی داهاتووی سۆنی ده‌رده‌خه‌ن، وێنه‌کان ئاماژه به جۆری بێ لێوار(ڕوونمای ته‌واوه‌تی) به‌رهه‌مه‌کانی داهاتووی کۆمپانیای سۆنی ده‌که‌ن.

له زانیارییه‌کانی ڕابردوودا ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مێکی داهاتووی سۆنی ده‌دوان، به‌ڵام وێنه دزه‌پێکراوه نوێیه‌کان ده‌رباره‌ی دوو به‌رهه‌می نوێی کۆمپانیا ده‌دوێن که هه‌ردووکیان له جۆری ڕوونمای بێ لێوار ده‌بێت.
یه‌کێک له مۆبایله‌کان لاشه‌که‌ی دروستکراوی شوشه ده‌بێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان دروستکراوی خانه‌ی کانزاییه، گۆشه‌ی لایه‌کانی دووه‌م جۆریان خڕ(که‌وانه‌یی)ـه که تێڕوانێکی جوانتر بۆ مۆبایله‌که دەدات، ئه‌مه‌ش وەکو چەند بەرهەمێکی پێشووتری کە کۆمپانیای سۆنی دیزاینی لاشه‌ی مۆبایله‌کانی به شێوه‌یەکی نەگۆڕ و گۆشە گرێدا‌و دروست ده‌کات، و ده‌کرێت بلێین یەکێکی تر دەبێت لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سۆنی به دیزاینی که‌وانه‌یی گۆشه‌کانی.
هەروەها وا بڕیاره هه‌ردوو مۆبایله‌که کامێراکه‌یان له جۆری دوانه هاوێنه بێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا تا ئێستا کۆمپانیای سۆنی هیچ به‌رهه‌مێکی به کامێرای دوانه هاوێنه‌وه بڵاونه‌کردۆته‌وه.
پێشبینی دەکرێت قهبارەی ڕوونماکه‌یان ٥.٧ ئینچ بێت به ڕوونی 4K به ڕه‌هه‌ندی ١٨:٩، په‌نجه‌مۆری ئه‌و جۆره‌یان که لاشه‌که‌ی له جۆری خانه‌ی کانزاییه له دواوه‌یدا ده‌بێت، جۆره‌که‌ی دیکه‌شیان له‌سه‌ر ڕوونماکه‌ی، پێشبینی نرخی ٩٥٠ دۆلاری بۆ کراوه.
پێشبینی ده‌کرێت چیپ(پڕۆسێسه‌ر)ی هه‌ردوو مۆبایله له جۆری سناپدراگۆن ٨٤٥ ده‌بێت، که نوێترین چیپی کۆمپانیای کواڵکۆمه و چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێستا نمایشکراوه. خوێنەری تایبەتمەتدیی و خێرایی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ بن. هەروەها ڕامه‌که‌یان له جۆری ٦ گێگابایت ده‌بێت، ده‌رچه‌ی بارگاوی کهرهوهکهیان USB جۆری C ده‌بێت بۆ پارێزراوتر و خێراتر گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان. 
به جۆرێک له جۆره‌کان ئه‌م زانیاریانه پێکهاتووی پێشبینیکراو و دزه‌پێکراون، بۆیه مه‌رج نیه له ساڵی داهاتوودا زانیاریه‌کان به ڕێژه‌ی ٪١٠٠ دروست بن.