ئەپ و نەرمەکاڵا
10, كانونی یه‌كه‌م 2017
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه ڕاسته‌وخۆ کاتی گۆڵه‌کان و تۆمارکه‌ری گۆڵ و چه‌ندان زانیاری تری یاریه‌کانی تۆپی پێ بزانه

سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی پێ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هەوادارانی ڕوو لە زیادبووندایە. له‌ڕاستیدا وەرزشی تۆپی پی هەموو جیهانی تەنیوە بە کوردستانیشەوە. به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئەمجارە یەکێک لەو ئەپڵیکەیشنە نایابانه به هه‌وادارانی تۆپی پێ دەناسێنم ئه‌ویش ئه‌پی ” Goal Live Scores ” بۆ هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
شایه‌نی باسه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه دەتوانن رۆژانە ئاگاداری سەرجەم هەواڵ و زانیارییە وەرزشییەکان بن و هەموو جۆرە زانیاریەکی وەرزشی بەدەست بهێنن لە سەرجەم بوارە وەرزشیەکاندا. لە ئێستادا بەهۆی زۆری بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان ئه‌پی نایاب و باش له بواره جیاجیاکان گه‌شه‌یان پێدراوه و ئه‌پی ناوبراویش یه‌کێکه له‌م ئه‌پانه که ده‌توانن له‌ڕێگه‌یه‌وه زۆر به‌خێرایی و بەردەوام زانیاری وەرزشی بە دەست بهێنین بە ئاسانترین رێگا. یەکێک لە تایبەتمەندیە گرینگه‌کانی ئەم ئەپە ئەوەیە ئێمە و مان لەکاتی سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی پێ ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ تۆماری گۆڵه‌کان و گۆڵکهرهکان و چه‌ندین شتی تر ڕاسته‌وخۆ و به‌خێراترین شێوه بزانن که ئه‌په‌که ئاگادارمان دەکاتەوە کە گۆڵ کراوە که له‌ڕاستیدا ئه‌مه بۆ هه‌وادارانی تۆپی پێ گرینگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
بێگومان چەندان ئەپی تریش هەن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری وەرزشی بەڵام به‌لای منه‌وه ئەمە یەکێکه لە باشترین و پڕزانیاریترین ئەپڵیکەیشنهکان له‌م بواره‌دا بۆ هه‌وادرانی تۆپی پێ که خۆشبه‌ختانه دەتوان بەکارهێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکانیان دایبەزێنن و سودمەندبن لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپ بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپ بۆ سیستەمی ئەندرۆید
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.