10
هەواڵ 21, كانونی یه‌كه‌م 2017

١٠ ئەپ و یاری گرنگ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی ئەپ و یارییەکان لە لایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن، ئێمەش وەک هەمیشە هەوڵدەدەین لە کاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و ئۆفەرە کاتییانە بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەینەوە، ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپ و یاریه بوونەتە خۆڕایی بۆ چەند ڕۆژێک لە مانگی ١۲ـدا، بفەرموون لە خوارەوە دایانبگرن.

ئەپی Bubble Level Pro

ئەپەکە بەکاردێت بۆ پێوانی ئاستی ستوونی و ئاسۆیی جێگایەک، لەڕێگای مۆبایلەکەتەوە، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.
بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

Image result for Bubble Level Pro

ئەپی Flashlight Pro

ئەپەکە بەکاردێت بۆ کارپێکردنی فلاشی مۆبایلەکانتان، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

Image result for Flashlight Pro

یاری Survival Island : Evolve Pro

یارییەکە باس لە ژیانی دورگەیەک دەکات کە کەسی بەکارهێنەر پێویستە لەو دوورگەیەدا خانوو دروست بکات و گیانەوەران بکوژێت تا بە زیندوویی بمێنێتەوە، بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی  کرتە لێرە بکە

Image result for Survival Island : Evolve Pro

ئەپی NBubble Pro

ئەپەکە بەکاردێت بۆ کورتەبڕی کردن لە شێوازی وریاکەرەوەکاندا، تا بتوانیت بەشێوەیەکی کورتبڕی خوێنەری وریا کەرەوەکان بیت و وەڵامیان بدەیتەوە لەسەر ڕوونماکەت، بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

ئەپی QR & Barcode Scanner Pro

ئەپەکە لە ڕێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە، هەر کاتێک وێنەی بارکۆدێک بگریت، زانیارییەکانی ناو بارکۆدەکەت بۆ ئاشکرا دەکات، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

Image result for QR & Barcode Scanner Pro

یاری Sova 2

یارییەکە باس لە ڕۆڵ بینینێکی ژیانی ڕاستەقینە دەکات، کە بە هەڵبژاردنی ئەو هەڵبژاردانەی کە دێنە بەردەمت شێوازی یاریەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

ئەپی وێبگەڕی 8G Browser Pro: Small & Offline

لەڕێگای وێبگەڕەکەوە دەتوانی پەڕەکانی ئینتەرنێت بپارێزیت، لەکاتی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتدا بتوانی پەڕەکە بخوێنیتەوە، بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

Image result for 8G Browser Pro: Small & Offline

یاری The Light

یەکێکە لە یارییە ترسناکەکان، پێویستە کۆمەڵێک ناوچەی ترسناک تێبپەڕێنیت، کە نهێنی و ساتی ترسناک لە خۆ دەگرێت، بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

Image result for The Light apk

ئەپی VR Video Player

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت، کار بەو ڤیدیۆانە بکەیت کە گونجاون بۆ چاویلکەی ڕاستی(VR)، بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

ئەپی MIUI 8 – Icon Pack

دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ئەپەوە وێنۆچکەکانی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI وەشانی هەشتەم بەدەست  بهێنیت، بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بووەتە خۆڕایی.

بەستەری داگرتنی کرتە لێرە بکە

بۆچونی تۆ