10
ئۆپۆ 26, كانونی یه‌كه‌م 2017

مۆبایلی Oppo A83 بە فەرمی نمایش کرا

کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Oppo A83 نمایش کرد، مۆبایلەکە خاوەنی پەنجەمۆر نیە و فراوانیی کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵە کە ژیریی دەستکردیی تێدا جێگیر کراوە، سودی لێ وەردەگیرێت بۆ پشتیوانیی کردن لە تەکنەلۆژیای جوانی ڕووخسار لە کاتی وێنە سێلفییەکاندا، بۆ تەکنەلۆژیای ڕووخسار ناسراوەش سودی لێ وەردەگیرێت کە دەتوانێت لە ماوەی ٠.١٨ چرکەدا ڕووخساری کەسی بەکارهێنەر بناسێتەوە، ١٢٨ خاڵی جیاکەرەوەش لەسەر ڕووخساری بەکارهێنەرەکە دیاری دەکات بە مەبەستی ناسینەوەی.

تایبەتمەندییەکانی:
ڕوونما: ٥.٧ بە ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ لە جۆری LCD، بە ڕەهەندی ١٨:٩.
ڕام: ٤ گێگابایت.
بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت.
چیپ(پڕۆسێسەر): Mediatek MT6763T Helio P23.
کامێرا:
دواوە: فراوانیی ١٣ مێگاپێکسڵ.
پێشەوە: فراوانیی ٨ مێگاپێکسڵ، لەگەڵ هەبوونیی ژیریی دەستکردە.
توانستی پاتری: ٣١٨٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.
وەشان: ئەندرۆید نوگەت ٧.١
ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتوونی.
نرخ: ٢١٥ دۆلار، لە ٢٩ـی ئەم مانگەدا لە چین بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ