هواوەی 26, كانونی یه‌كه‌م 2017

کۆمپانیای هواوەی لاپتۆپی MateBook D 2018ـی نمایش کرد

لەسەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای هواوەی سێ لاپتۆپی بە ناوەکانی (مەیت بوک D، مەیت بوک E، مەیت بوک X) نمایش کرد. لە ئێستادا کۆمپانیاکە لاپتۆپی مەیت بوک D به‌ نوێخوازی و چاکسازییه‌وه‌ بە ناوی MateBook D 2018 دووبارە ڕاگه‌یانده‌وه‌ که‌ هەمان شێوازی دیزاینی بەرهەمەکەی سەرەتای ئەمساڵی هەیە و پێده‌چێت ته‌نها له‌ بواری ڕەقەکاڵا زیاتر گەشەی پێدرابێت.

لاپتۆپە نوێیەکە خاوەنی لاشەیەکی کانزاییە و ئەستووری نزیکەی ١٦.٩ مللی مەترە، قەبارەی ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچە و خاوەنی ڕێژەیەکی کەمی لێوارە بە ڕێژەی %٨٣ ڕوونمایه‌. ڕوونی ڕوونماکه‌ی ١٠٨٠ * ١٩٢٠ پێکسڵە بە گۆشەی ١٧٨ پلە، پشتیوانی لە %٤٥ لە ڕەنگەکانی NTSC دەکات و ڕووناکی ڕوونماکە ٤٥٠ نیتە.

لە ناوەوەی لاپتۆپەکەدا، هەڵگری نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵە، نزمترین ئاستی بریتیە لە پڕۆسێسەری Core i5-8250U. ئه‌م لاپتۆپه‌ دوو جۆر بیرگەی لێ بەردەستە، یەکێکیان لە قەبارەکەی ١٢٨ گێگابایت و ئەوەی دیکەیان قەبارەی ٢٥٦ گێگابایتە هەردوو قەبارەکەش لە جۆری SSDـن. جۆری دووەمیان خاوەنی بیرگەیەکی یاریدەدەری دیکەشە بە قەبارەی ١ تێرابایت لە جۆری HDD و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م لاپتۆپه‌ هەڵگری ٨ گێگابایت ڕامە.

جۆرە ئاست بەرزەکەی هەڵگری پڕۆسێسەری Core i7-8550Uـە و ٨ گێگابایت ڕامی هه‌یه‌ و بیرگەی سەرەکی قەبارەی ١٢٨ گێگابایتە وە بیرگەی یاریدەدەریشی خاوەنی ١ تێرابایتە.

نەوەی پێشووتری ئەم لاپتۆپە هەڵگری پڕۆسێسەری گرافیکی Nvidia 940MX بوو، بەڵام ئەم نەوە نوێیە هەڵگری پڕۆسێسەری گرافیکی Nvidia MX150ـە. جێگای ئاماژه‌یه‌ پاتری ئه‌م لاپتۆپه‌ دەتوانێت تا ١٠ کاتژمێر بە بەردەوامی بەرگە بگرێت که‌ بە وتەی کۆمپانیای وەبەرهێنەری بێت دەتوانێت بۆ ماوەی ٨.٥ کاتژمێر بە بەردەوامی کار بە ڤیدیۆیەکان بکات. مه‌یت بووک دی پشت به‌ستووه‌ به‌ ویندۆز ١٠ و بڵدنگۆ واته‌ سپیکه‌ری جۆری پانۆرامیک Dolby هه‌یه‌ و خاوەنی دوو دەرچەی USB 3.0 و دەرچەیەکی USB 2.0ـە، لەپاڵ ئەو سێ دەرچەیەدا دەرچەیەکی HDMI و گونجێنەرێکی بارگاوی کەرەوەی ١٧٥ گرامی هه‌یه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌سه‌ر ئاستی چین نرخی ئه‌م لاپتۆپه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

جۆرە ئاست نزمەکەی:
– پڕۆسێسەری سەرەکی Core i5 + بیرگەی سەرەکی ٢٥٦ گێگابایت= ٧٩١ دۆلار.
– پڕۆسێسەری سەرەکی Core i5 + بیرگەی سەرەکی ١٢٨ گێگابایت + بیرگەی یاریدەدەری ١ تێرابایت = ٨٣٧ دۆلار.

جۆرە ئاست بەرزەکەی:

پڕۆسێسەری سەرەکی Core i7 + بیرگەی سەرەکی ١٢٨ گێگابایت + بیرگەی یاریدەدەری ١ تێرابایت= ١٠٢٠ دۆلار.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌ست بوونی له‌ ته‌واوی بازاڕه‌کانی جیهان تاوەکو ئێستا دیار نیە کەوا کەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاودەبێتەوە و نرخیشی چەند دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ