10
سامسۆنگ 25, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

لە بازاڕەکانی هیندا، کۆمپانیای شاومی پێش کۆمپانیای سامسۆنگ کەوت

لە کۆتا چارەکیی ساڵی ٢٠١٧ـدا خەوێکی ناخۆش بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ڕوویدا، دوابەدوای ئەوەی کە کۆمپانیای Jio بوو بە پڕ فرۆشترین کۆمپانیای مۆبایلە نا زیرەکەکان. لە ڕاپۆرتی نوێی Canalysـدا باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای شاومی، پلەی یەکەمی لە کۆمپانیای سامسۆنگ ساندووە لە چارەکی چوارەمیی بازاڕەکانی هیندستاندا بۆ ساڵی ٢٠١٧.

 

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای شاومی دوای ئەوەی لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٧دا توانی ٩.٢ ملیۆن مۆبایل ڕەوانەی بازاڕەکانی هیند بکات، لە چارەکی چوارەمیی ساڵی ٢٠١٧دا ڕێژەکە گەیشتووە بە ڕەوانە کردنی ٨.٢ ملیۆن مۆبایل. هاوکات %٢٧ی بازاڕەکانی هیندی داگیر کردووە، بەڵام کۆمپانیای سامسۆنگ تەنها ٧.٣ ملیۆن مۆبایلی ڕەوانە بازاڕەکانی هیند کردووە، هاوکات %٢٥ ئەو بازاڕەی داگیر کردووە.

بە کۆی گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ و شاومی ڕێژەی %٥٠ی بازاڕەکانی هیندیان داگیر کردووە، لە دوای ئەوانیشەوە کۆمپانیایەکانی ڤیڤۆ و ئۆپۆ و لینۆڤۆ دێت. مایای وەبیرهێنانەوەیە لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٧دا هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و شاومی هاو ئاست بوون، بە داگیرکردنی %٢٣ی بازاڕەکانی هیند.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ