10
ئەندرۆید 25, شوبات 2018

نۆکیا ٣ مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند؛ بەهێزترین بەشدارییکردنی کۆمپانیاکە دوای گەڕانەوە

نۆکیا دوای گەڕانەوە مێژووەکەی توانیویەتی دووبارە بە هۆی مۆبایلەکانیەوە بە کەمی نرخ و تایبەتمەندییەکانی دڵی هەندێک ڕازی بکات و بەڵکو فرۆشتنێکی باش بۆ ئەم بەرهەمانەی تۆمار بکات. ئەمجارەش لە گەورەترین کۆنگرەکانی ڕاگەیاندنی مۆبایل، کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل نۆکیا بەشداریی کرد و ٣ بەرهەمی گرنگی خۆی نمایش کرد ئەویش هەرسێ مۆبایلی نۆکیا ٧ پڵەس و نۆکیا ١ و نۆکیا سیرۆکۆو بوون، فەرموون تایبەتمەندییەکانیان بخوێننەوە.

نۆکیا ٧ پڵەس

ئەم مۆبایلە نەوەی نوێی نۆکیا حەوتە و نوێکاریی تێدا کراوە، تایبەتمەندییەکانی:

  • هەڵگری پڕۆسیسەر (چارەسەرکەر)ی سناپدراگۆن ٦٣٠.
  • بیرگەی بە فراوانییەکانی ٦٤-٣٢ گێگابایت بە هەڵبژاردەی ٣ – ٤ گێگابایت فراوانیی ڕام. پشتگیریی بیرگەی دەرەکیی دەکات.
  • ڕوونماکەی بە قەبارەی ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی ١٩٢٠ ب٣ ١٠٨٠ پێکسڵ.
  • کامێرا بە لەخۆگرتنی ١٦ مێگاپێکسڵ، وە ٨ مێگاپێکسڵیش سێڵفی.
  • لەسەر وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ جێگیر کراوە.
  • پاتری بە توانای ٣.٠٠٠ میللی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا.
  • هەستەوەری پەنجەمۆری هەیە.

نۆکیا سیرۆکۆو

ئەم مۆبایلە ئاسبەرزە و درەوشاوەترین بەرهەمی کۆمپانیاکە بوو، ڕوونماکەی بێ لێوارە. زیاتر لەسەر ئەم مۆبایلە بخوێننەوە کرتە بکە. تایبەتمەندییەکانی:

  • هەڵگری پڕۆسیسەر (چارەسەرکەر)ی سناپدراگۆن ٨٣٥ر.
  • بیرگەی بە فراوانییەکانی١٢٨ گێگابایت بە ٦ گێگابایت فراوانیی ڕام. پشتگیریی بیرگەی دەرەکیی دەکات.
  • ڕوونماکەی بە قەبارەی ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی ٢٥٦٠ بە١٤٤٠پێکسڵ لە جۆری P-OLED.
  • کامێرا بە لەخۆگرتنی دوو هاوێنە -١٢ مێگاپێکسڵ، ١٣ مێگاپێکسڵ، وە ٥ مێگاپێکسڵ سێڵفی.
  • لەسەر وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ جێگیر کراوە.
  • پاتری بە توانای ٣.٢٦٠ میللی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا.
  • هەستەوەری پەنجەمۆری هەیە.
  • بە بڕوانامەی IP67 دژە ئاوە.

نۆکیا ١

ئەم مۆبایلە یەکەمین مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆیدە کە لەسەر وەشانی ئەندرۆید گۆو ڕاگەیەنرا بێت، کە ئەمەش لەگەڵ تایبەتمەندییە نزمەکانی گونجاوە. تایبەتمەندییەکانی:

  • هەڵگری پڕۆسیسەر (چارەسەرکەر)ی مێدیاتێک MT6737M.
  • بیرگەی بە فراوانییەکانی ٨ گێگابایت و ١ گێگابایت فراوانیی ڕام. پشتگیریی بیرگەی دەرەکیی دەکات.
  • ڕوونماکەی بە قەبارەی ٤.٥ ئینچە بە ڕوونی ٨٥٤ بە ٤٨٠ پێکسڵ.
  • کامێرا بە لەخۆگرتنی ٥ مێگاپێکسڵ، وە ٢ مێگاپێکسڵیش سێڵفی.
  • لەسەر وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ جێگیر کراوە.
  • پاتری بە توانای ٢١٥٠ میللی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا.
  • هەستەوەری پەنجەمۆری نیە.

بۆچونی تۆ