ئای ئۆ ئێس

کۆمەڵێک لە باشترین ئەپەکانی ئەم هەفتەیەی سیستمی iOS

ئەپی Creat

یەکێک لە ئەپە نایابەکانی بواری گرافیک و دەستکاریکردنی وێنە و لە چەندین تایبەتمەندی نایاب پێکهاتووە. هەروەها ئەپەکە بۆ بەکارهێنان ئاسانە و دەتوانیت بە باشی لەگەڵ ڕووکاری ئەپەکە مامەڵە بکەیت هەر بۆیە ئەگەر لە ڕێگای ئایفۆنەکەتەوە دەتەوێت کار لەسەر وێنەکانت بکەیت ئەوا ئەم ئەپە شایەنی تاقیکردنەوەیە. داگرتنی ئەپ

ئەپی Yonward

ئەم ئەپە ڕێگەت پێ دەدات بە دروستکردنی گەشتی دەستکرد بۆ شوێنە سروشتییەکانی شارەکەت کە لێتەوە نزیکن پاشان نووسین لە سەریان و زیادکردنی وێنە و پارچە ڤیدیۆ لە بارەی ئەو شوێنانەوە تا ببێتە ڕێنیشاندەرێک بۆ ئەندامەکانی تری ئەپەکە و بەکارهێنەرانی لە جیهاندا. هەروەها ئەوانیش دەتوانن بە هەمان شێوە ڕاو بۆچوونی خۆیان دەرببڕن لەسەر ئەو شوێنانەی کە دڵخوازە لە لایان. داگرتنی ئەپ

ئەپی NRBY

ئەپەکە تایبەتمەندیەک لە خۆ دەگرێت کە دەتوانێت خۆکارانە هاوڕێکانت و کەسانی نزیکت لە کاتی بوونت لە شارەکەیان یان لە کاتی نزیک بوونەوەت لێیان ئاگادار بکاتەوە. هەروەها لە ڕێگای ئەپەکەوە دەتوانیت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێک بخەیت چونکە بیرۆکەی ئەپەکە لەوەدایە هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Last Known Location لە مۆبایلەکانی ئایفۆن. هەروەها لە کاتی گۆڕینی شوێنەکەت ئەپەکە هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە هەمان شوێندان. داگرتنی ئەپ

ئەپی Letterbox

ئەپێکی تری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بەڵام نەک بۆ هەمووان بەڵکو تایبەت بە ئەوانەی کە حەز بە بینینی فیلم دەکەن. ئەپەکە هاوشێوەی ماڵپەڕ و ئەپی IMDBـیە کە لە لای زۆرینەی بینەرانی فیلم و زنجیرەکان ناسراوە. لە ڕێگای ئەپەکەوە دەتوانیت بینەری فیلمەکان بیت و لەبارەی باشترین و دڵخوازترین فیلمەکان زانیاریت هەبێت. ئەمە و چەندین تایبەتمەندی تر کە وات لێدەکات ببیتە بەکارهێنەری ئەپەکە. (داگرتنی ئەپ)

ئەپی Tom Tom Go Mobile

ئەم ئەپە وەک ڕێنیشاندەرێکە بۆ بەکارهێنەرانی چونکە هەڵدەستێت بە گەڕان بۆ باشترین ڕێگا کە لە ڕێگە قەرەباڵغەکان دوور بێت تا بتوانیت بە کەمترین کات و بەشێوەیەکی خێرا بگەیت بەو شوێنەی کە دەتەوێت. داگرتنی ئەپ

5 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113