10
ئەندرۆید 10, ئازار 2018

هواوەی مۆبایلی (Y9 (2018ی ڕاگەیاند، پاترییەکی گەورە و ڕوونمایەکی گەورە لە مۆبایلێکی ئاست مام ناوەند

هواوەی لە وڵاتی تایلەند نوێترین مۆبایلی ئاست مام ناوەندی خۆی ڕاگەیاند کە ناوی (Y9 (2018یە و زۆربەی تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی Mate 10 Liteە.

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی ٥.٩٣ ئینچە بە ڕوونی +FHD و بە ڕێژەی درێژی بۆ پانیی ٩:١٨ کە ئێستا زۆر باوە، هەروەها بە پڕۆسێسەری هواوەی کیرین ٦٥٩ کار دەکات کە لەسەر ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مۆبایلە ئاست مام ناوەندەکانی هواوەی بوونیان هەیە، ٣گب ڕام و ٣٢گب بیرگەی ناوەکی کە دەکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکییەوە زیاد بکرێت دوو تایبەتمەندی دیکەن.

سەبارەت بە کامێراش مۆبایلەکە بە تەواوی هاوشێوەی Mate 10 Liteە، کامێرایەکی ١٦مپ لە دواوە و دانەیەکی ١٣مپ لە پێشەوەن و هەریەکەشیان کامێرایەکی ٢مپ ی لاوەکییان لەگەڵدایە.

دوو لایەنی باشی مۆبایلەکە لەچاو Mate 10 Lite ئەوەیە کە مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکە بە فراوانی ٤٠٠٠میللی ئەمپێر.کاتژمێر و وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەر جێگیرە لە کاتێکدا Mate 10 Lite فراوانی پاترییەکەی تەنها ٣٣٤٠میللی ئەمپێر.کاتژمێرە و هێشتا بە نوگەت کار دەکات و چاوەڕوانی وەشانی ئۆریۆیە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی نیللی و ڕەش و زێڕی بەردەست دەبێت و نرخی هێشتا دیار نییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ