دیمانە

کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی یاریی Far Cry 5 و چەند زانیارییەکی گرینگ دەربارەی یارییەکە

زنجیرە یاریی Far Cry  یەکێکە لەو زنجیرە یارییانەی کە هەمیشە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کێشەیەک دەنێتەوە کە ئەمیش بەهۆی ئەو شێوازەی کە باس لە ناوچەیەکی دیاریکراو ئەکات و ئەمەش کاردانەوەی جیا جیای لێدەکەوێتەوە، ئەم یارییە بەشێکی نوێی لە هەفتەی داهاتوودا و بە دیاریکراوی لە ٢٧/٣ بۆ ئامێرەکانی پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس ١ و کۆمپیوتەر بڵاودەکرێتەوە.

لە چاوپێکەوتنی نێوان ماڵپەڕی Gamespot و Dan Hay بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Ubisoft کە کۆمەڵە پرسیارێکی گرینگی ئاڕاستەکراوە دەربارەی بەشی نوێی زنجیرە یارییەکە ئویش وەڵامیان دەداتەوە پێم باشبوو بابەتێک لەسەر ئەم چاوپێکەوتنە بنوسم دوای ئەوەی کە ئەم یارییە پێشبینی دەکرێت ببێت بە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ساڵ.

لە چاوپێکەوتنەکەدا چەندین پرسیاری گرینگ ئاڕاستەی دان کرا بەڵام من ئاماژە بە چەند دانەیەک دەدەم کە سەرنجیان ڕاکێشام و ئەمانەش پرسیارەکانن:

لە وەڵامی پرسیاری “ئایە کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی یارییەکە چەند کاتژمێرە بەشێوەیەکی گشتی؟” دەڵێت ئەگەر یاریکەر بەشێوەیەکی بەردەوام و بێ ئەوەی خۆی سەرقاڵبکات بە چالاکییە لاوەکییەکانی یارییەکە ئەوا بەنزیکەی ٢٥ کاتژمێری پێویست دەبێت بۆ ئەوەی یارییەکە ببەزێنێت، ئەوەیشی خستۆتەڕوو کە ئەمە کارێکی قورسە چونکە بەپێی ئەوبێت ئەو یاریکەرەی کە بتوانێت لەم ماوەیەدا یارییەکە تەواو بکات ئەوە زۆر بەهێزە و ئاستی بەرزە چونکە ژمارەیەکی زۆر چالاکی و کاری جیاواز لە یارییەکەدا هەن بۆنمونە ڕاوکردنی ئاژەڵ و ماسی و زۆر ئەرکی تر کە خۆیان ئامادەیان کردووە لە یارییەکەدا بۆ یاریکەران، ئەو هێندە دڵنیایە لەوە کە دەڵێت ئێمە پێشبینی ئەکەین یاریکەران ٤ بۆ ٥ کاتژمێر بەس خەریکی ڕاوکردنبن لەناو یارییەکەدا.

بۆ زانیاریتان ئەم یارییە بەشێوەی  CO-OP یاری پێدەکرێت واتە دەکرێت ٢ کەس یاریی پێکەوە بکەن و ئەمەش کاتی یارییەکە بەشێوەیەکی باش درێژدەکاتەوە و یاریکەر چێژی  زیاتر لەم جیهانە ئەبینێت.

لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا پرسیاری ئەوەی لێکرا “ئایە سیستەمی دروستکردنی نەخشە لەناو یارییەکەدا دەکرێت نەخشەیەکی گەورەی وەکو نەخشەی یاریی PUBG یان Fortnite ی پێدروستبکرێت؟” لە وەڵامی ئەمەدا دەڵێت کە ئەوان کارێکی باشیان لە سیستەمی دروستکردنی نەخشە دا کردووە و دڵنیایدا کە زۆر کاری باشی پێدەکرێت و ئەوە پشت بەو کەسانە دەبەستێت کە ئایە تاچەند دەتوانن سوود لەو ئامرازانە ورەبگرن کە بۆیان فەراهەمکراوە.

سەرچاوە :

21 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
83