ئەپڵ
25, ئازار 2018
ئەپڵ کۆنگرەی ڕۆژی 27ی ئازار بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازێتەوە

بە جیاواز لە نەریتی هەمیشەیی، ئەمجارە ئەپڵ بڕیاری داوە کە کۆنگرەی ٢٧ی ئازار کە تایبەتە بە پەروەردە و فێرکردن بە شێوەی ڕاستەوخۆ نەگوازێتەوە، بەڵکو لە دوای ئەوەی کۆنگرەکە کۆتایی پێدێت بەردەست دەبێت بۆ تەماشاکردن.
تا ئێستا ئەپڵ هیچ لێدوانێکی سەربارەت بەم بڕیارە نەداوە، تەنها لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بێت کە ئەم کۆنگرەیە پەیوەندی بە فێرکردن و پەروەردەوە هەیە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ پەردە لەسەر زنجیرەیەک لە بەرهەمی نوێ لابدات، لەوانە ئایپادێکی نرخ هەرزان و هەروەها لاپتۆپێکی هەرزان لە زنجیرەی ماکبووک یان ماکبووک ئێیەر بە قەبارەی ١٣ ئینجی.
بێگومان دوای تەواوبوونی کۆنگرەکەش لەڕێگەی ئەپڵ تیڤی و ئامێرەکانی ماک و ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەتوانن سەیری کۆنگرەکە بکەنەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!