فەیسبووک 2, ئایار 2018

فەیسبووک دیزاینە نوێکەی مێسنجەری نمایشکرد

فەیسبووک لە میانەی کۆنگرەی F8 ئەپی Messenger Liteـی بۆ ئای ئۆ ئێس ڕانەگەیاند بەڵام دیزاینە سادەکراو و جوانەکەی مێسنجەری نمایشکرد. بەتایبەتی ئەو ڕووکارە پاک و سادەیەیی کە خێراتر و سوکەڵەترە. ئەمەش بەخۆشحاڵیەوە وا دەکات ڕووکاری کامێرای ناو مێسنجەر گۆڕانکاری بەخۆیەوە ببینێت بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی تایبەتمەندییەکانی تایبەت بە augmented reality. فەیسبووک دەڵێت بەمزووانە دەتوانن وێنەی 4k و ٣٦٠ پلەیی ڕاستەوخۆ لەناو مێسنجەر هاوبەشی پێ بکەن. ئەمە سەربارەی ئەوەی بەکارهێنەران تایبەتمەندی وەرگێرانی ڕاستەوخۆیان بۆ بەردەست دەکرێت.

شایەنی باسە، مێسنجەر لە ئێستادا پشتگیری ٣٠٠ هەزار چاتبۆت دەکات، وە هەروەها لەڕێگەی مێسنجەرەوە مانگانە ٨ ملیار پەیام ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

سەبارەت بە بەردەست بوونی ئەم ڕووکارە تازەیەی مێسنجەر ئاماژە بە کاتێکی دیاری کراو نەکرا بەڵکو گوترا بەم زووانە بەردەست دەبێت.

ئەمانە چەند دیمەنێکن لە ڕووکاری مێسنجەری تازەی فەیسبووک بۆ ئای ئۆ ئێس

سەرچاوە :
بۆچوونەکان
  • زاهر جەناب

    سڵاو ،،، بۆچی کەنالی یەکگرتووی سلێمانی لەم ئەپی وێبکۆ دا نیە ؟؟؟ سوپاستان دەکەین پەخشی بکەن ،، چی بکرێت تاپەخشی U TV سلیمانی ببینین !!!! دووبارە سوپاس ،

بۆچونی تۆ