ئای ئۆ ئێس

٥ لە باشترین ئەپەکانی داگرتنی ڤیدیۆ بۆ سیستمی iOS

بێگومان ژمارەیەکی زۆر ئەپ هەیە لە کۆگای ئەپ ستۆردا کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڤیدیۆکان دابگریت لەم بابەتەشدا ٥ ئەپی زۆر باشتان پێ دەناسێنم کە دەتوانیت بە ئاسانی ڤیدیۆی هەر ماڵپەڕێکی لە ڕێگەیەوە دابگریت.

BrowserPro – Cloud & File Manager

یەکێک لەو ئەپانەی کە هاوشێوەی ئەپی (TurboDl) ـە کە لە ئێستادا لە ئەپ ستۆر سڕاوەتەوە بەڵام لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت سوود لە تایبەتمەندییەکانی ئەپی ناوبراو ببینیت و ڤیدیۆکانت لە هەر ماڵپەڕیک کە ئارەزوو دەکەیت دابگریت. داگرتن

FoxFM – File Manager

ئەم ئەپەش لە ڕووی دیزاین و بەکارهێنانەوە هەمان شێوەی ئەپی پێشووی هەیە و دەتوانیت لە هەموو ماڵپەڕێک ڤیدیۆکانت بە ئاسانی دابگریت. داگرتن

iSaveDL – Saver Videos & Audios

یەکێکە لەو ئەپانەی کە ماوەیەکی کەم دەبێت کەوتۆتە نێو کۆگای ئەپ ستۆر و لە ڕووی بەکارهێنانەوە ئاسانە و دەتوانیت ڤیدیۆی یوتیوب و فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام لە ڕێگەیەوە دابگریت. داگرتن

Turbodl Vidmate Tubemate Pro

ئەپێکی زۆر سەرکەوتووە لە داگرتنی ڤیدیۆکانی یوتیوب و هەروەها لە دوای داگرتنی ڤیدیۆکان دەتوانیت لە ڕێگای وشەی تێپەڕەوە بیانپارێزیت. داگرتن

حمِّل

ئەپی پێنجەم و کۆتایی یەکێکە لە نایابترین ئەپەکانی داگرتنی ڤیدیۆ کە لە لایەن گەشەپێدەرێکی عەرەبییەوە ئەپەکە دروستکراوە و دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڤیدیۆکانی یوتیوب و تویتەر و فەیسبوک و ئینستاگرام و چەندین ماڵپەڕی تر دابگریت بە بەرزترین کوالێتی و هەروەها ئەپەکە خاوەن دیزاینێکی سادەیە کە دەتوانیت بە ئاسانی بە کاریبهێنیت. داگرتن

تۆی خوێنەریش چ ئەپێک بۆ داگرتنی ڤیدیۆ بەکاردەهێنیت و زیاتر بە لاتەوە پەسەندە لە لێدوان دایبنێ هەتاوەکو خوێنەرای دیکەش سوودی لێ ببینن.

5 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
89