ئەپ و نەرمەکاڵا
16, ئایار 2018
فەرهەنگی Rebin Dict Plus بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەوە بۆ ئەندرۆید ڕاگەیەنرا

پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا فەهەنگی ڕێبین پڵەس ڕاگەیەنرا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و پاش ئەوە و بەبەردەوامی کار لەسەر ئەوە کراوە فەرهەنگەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش بەردەست بخرێت و ئێستا ئەم فەرهەنگە بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش بەردەستە.
تایبەتمەندییەکان:
- لەخۆگرتنی زیاتر لە ٨۰ هەزار وشە و زیاتر لە ٨٠ هەزار ڕستەی ئینگلیزیی کە ستافی شارەزای بواری زمانی ئینگلیزی ئەرکی ڕێکخستنی زمانی ئینگلیزییان لە ئەستۆ گرتووە.
- خوێندنەوەی وشەکان بە شێوەزارەکانی ئەمریکی و بەریتانی.
- بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکەت بۆ دۆزینەوەی خێرای وشە ئینگلیزییەکان.
- بوونی ڕێکخستنێک لە ئەپەکە کە ڕێگەت پێ دەدات ڕەنگ و فۆنت لە ڕووکاری ئەپەکە و شێوەزاری زمانی ئینگلیزیی لە وشە و ڕستەکان دەست کاریی بکەیت.
- تۆمارکردنی دەنگی خۆت و پاشان بەراوردکردنی لە لایەن ئەپەکەوە لە نێوان شێوەزارەکانی ئەمریکی و بەریتانی.
- لە کاتی بوونی هێڵی ئینتەرنێت دەتوانیت هەموو وشە و ڕستەکان بۆ سەر زمانە جیهانییەکانی تر وەربگێڕیت.
- وەک وتەی گەشەپێدەر، ئەپەکە گرنگترین ۳ ههزار وشهی ئینگلیزی كه زۆر بهسووده بۆ ئهو كهسانهی له ئاستی سهرهتایی زمانی ئینگلیزیدان و نازانن له كوێوه دهست پێبكهن و كام وشانه لهبهر بكهن لە خۆ دەگرێت، و بەشێوازی ئاسان بۆ قورس ڕیز کراون.
- زیاتر لە ٤۰ هەزار وشەی تری زمانەکانی عەرەبی – تورکی – فارسی.
- زیاتر لە هەزار گفتوگۆی ئینگلیزی – کوردی لە خۆدەگرێت.
بۆ سوود وەرگرتن لە تەواوی ناوەڕۆکی فەرهەنگی ڕیبین پڵەس بەکارهێنەر دەبێت بڕی ٣٠٠٠ دینار بدات بۆ بەدەست خستنی کۆدی چالاک کردن و بەکارهێنانی تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە.
ڤیدیۆی تایبەت بە شێوازی کارکردنی ئەپەکە:
وێنەی ڕاستەوخۆ وەڕگێڕانی وشەکان لە ڕێی کامێراوە.

تێبینی: ١٠٠ لێدوانی یەکەم لە فەیسبووک دەبنە خاوەنی دیارییەکە مەبەستمان بە پێی کات هەرکەس زووتر لێدوانی نووسی بێت ئەوە دەبێتە خاوەن کۆدەکە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
Dast xosh bo ewa supas
شازی قامووسە سەرکەوتو بن
Kay badastm agat dastan xosh
دەستان خۆشبێ
برای ئازیز ئێمەی ڕۆژهەڵاتی چۆن ئەو ۳۰۰ دینارە بەین بە ئێوە ، ڕێگاێک هەیە
بەڕێز ئێمە وەکو کەی ئای تی ئێن گەشەپێدەری فەرهەنگەکە نین بەڵام داواکارییەکەت دەگەیەنین بە خاوەنی فەرهەنگەکە و بەڵکە چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتە بکات.
Dastan xosh hiwadarm bi bashman nakan sarkawtw bn
Dasttan xosh
Dastan xoshbiyt w baw hiwayay bardawambn lasary
ده ستتان خوش بيت سه ر كه وتوو بن
Dastan xosh bet
من زياتر له ١٥٠ كومينتمنوسى بةلام بوم نةهاتوة؟!!
Dast xosh la ewa w gashapedari barnamaka dakam