پزیشک و سەلامەتی

پاشکەوتکردنی ئاڵبۆمێکی میوزیک لە سەر DNA

مەسیڤ ئەتەک(Massive Attack) ناوی یەکێک لە دەستەکانی میوزیکی بریتانیایە کە بە تێپەڕاندنی ٢٠ ساڵ بە سەر یەکێک لە ئاڵبۆمەکانیان بە ناوی Mezzanine ، بڕیاریان داوە بە یارمەتی زانایان ئەم بەرهەمە بۆ داهاتوویێکی دوور پاشکەوت بکەن.

زانایان هەوڵدەدەن – بە پێشنیار و خواستی ئەم هونەرمەندانە – ئەم ئاڵبۆمە لە سەر کۆدەکانی DNA پاشکەوت بکەن.لە ئاکام ئەم ئاڵبۆمە تا ملیۆنها ساڵ بێ هیچ کێشەیێک دەمێنێتەوە.ئەنیستیتۆی فێدێراڵێ زوریخ(ETH Zurich) ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە.

ئەو زانیاریانە کە لەسەر هارد یان سی-دی پاشکەوتدەکرێت بە شێوازی ٠ وە ١ دابین دەکرێت بەڵآم  لە DNA بە شێوەی ٣٠ خانەپاشکەوت دەکرێت واتە A، C، G و T پاشکەوت دەبێت.ئەم شێوازە ڕێمان دەدا کە ئاهەنگەکان و دەیتا تا هەزاران ساڵ بێ هیچ کێشەیێک پاشکەوت بکەین.

 

وێنەی سەرەوە شێوازی پاشکەوتکردنی ئاهەنگەکان لە سەر DNA یە. لەم شێواە تەواوی ئاهەنگەکان بە ڕێزبەندی ٤ دانەیی پاشکەوت دەبن.هەر نۆتی ئاڵبۆم بە شێوازی لۆیێکی ناسک کە بریتییە لە DNAی دەنگ پاشکەوتدەکرێن.سەرەتا هەر فایلێک بە فۆرماتی Opus پاشکەوتدەکەن ئینجا بە یارمەتی کۆمپانیایێکی ئەمریکی بە  ۹۲۰هەزار ڕشتەی DNA دەیگۆڕن تا بۆ هەزاران ساڵ ماندگار بێت.

لە کۆتایی DNA لە نێو ٥٠٠٠ پرداخی شوشەی بازنەیی دادەنێن کە شێوەی گشتی ئاڵبۆم رێکبخرێت . بۆ بیستنی ئەم ئاڵبۆمە دەبێ فۆرماتەکە بگۆڕن بە فۆرماتی دەنگ.

[su_label type=”info”]بۆ زانیاری[/su_label]

لە ڕادیۆی چاوگیش بابەتێکم لە سەرپاشکەوتکردنی زانیاری لە سەر ڕشتەکانی DNA ئامادە کرد.

 

سەرچاوە

28 ئایار، 2018
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36