ئاسایشی ئەلیکترۆنی 29, ئایار 2018

کۆمەڵێک لە خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی”VPN” هەڵدەستن بە فرۆشتنی زانیاری بەکارهێنەران

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی VPN دەرکەوتن ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە بەکارهێنەر بتوانێت زانیارییە کەسێتییەکانی بپارێزێت بێ ئەوەی بەشداری مانگانە و ساڵانە بکات لە خزمەتگوزارییە بە پارەکانی VPN ـدا، بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکی ئاسایشیدا دەرکەوتووە کە زۆرێک لەو خزمەتگوزارییانە هەڵدەستن بە فرۆشتنی زانیاری بەکارهێنەر بە لایەنێکی دەرەکی ئەمەش بۆ بەدەست هێنانی قازانجەکانیان لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی بەکارهێنەری دەکەن، لەم بارەیەشەوە ماڵپەڕی the best vpn هەستاوە بە پشکنین و لێکۆڵینەوە دەربارەی بەناوبانگترین خزمەگوزارییە خۆڕاییەکانی VPN کە دەتوانن زانیارییە کەسێتییەکانی بەکارهێنەر بفرۆشن هەتاوەکو لە دواتردا ڕیکلامەکانیان ئاڕاستە بکرێت هەروەها ماڵپەڕەکە لیستی ئەو خزمەتگوزارییانەی بڵاوکردەوە کە توانای فرۆشتنی زانیاری بەکارهێنەری هەیە ئەوانیش:

  • Hola
  • Betternet
  • Opera VPN
  • HotSpot Shield
  • Psiphon
  • Onavo Protect
  • ZPN
  • HoxxVPN
  • FinchVPN
  • TouchVPN

ماڵپەڕەکە وتیشی کە ئەم خزمەتگوزارییانە خاوەنی ڕێگایەکی ڕوون و ئاشکرا نین لە بارەی چۆنیەتی پەیداکردنی قازانجەکانیان و سەرچاوەی دەستکەوتەکانیان نادیارن بە تایبەتیش ئەگەر خزمەتگوزارییەکە هەڵگری ڕیکلام نەبێت لە کاتی بەکارهێناندا. وە لە لیستەکەدا هەروەک دەبینن چەند خزمەتگوزارییەکی گەورەی تێدایە کە بە ملیۆنەها بەکارهێنەریان هەیە و ئەوەشی لێرەدا جێگای سەرنجە بوونی خزمەتگوزاری Psiphonـە لە لیستەکەدا کە ساڵانە ملیۆنەها دۆلار قازانج دەکات سەرەڕای ئەوەی لە کاتی بەکارهێناندا ڕیکلام پیشان نادات. لە کۆتاییشدا ماڵپەڕەکە پێشنیاری بەکارهێنانی خزمەگوزارییە بە پارەکان دەکات تا پارێزراو بیت لە دزەپێکردنی زانیاری و دیاریکراوی ڕێژەی بەکارهێنان یان ڕیکلامە بێزارکەرەکان کە دەردەکەون لە کاتی بەکارهێناندا. تۆی خوێنەریش پێشنیاری چ خزمەتگوزارییەک دەکەیت و بەکاری دەهێنیت؟ ئایا ئەو خزمەتگوزارییانەت بەلاوە پارێزراوترە کە پلانەکانیان بە پارەیە یان خۆڕاییەکان؟ لە لێدوان ڕای خۆت لەم بارەیەوە بڵێ.

بۆچونی تۆ