10
شاومی 1, حوزه‌یران 2018 بۆچوون

کۆمپانیای شاومی هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی Mi Band 3 بە نرخێکی کەمتر لە ٣٠ دۆلار

لە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە دەستی هێنا Mi Band 2 لەگەڵ گونجاوی نرخەکەشیدا کۆمپانیای شاومی لە ڕۆژی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی Mi Band 3 کە هەڵگری سەرجەم تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی وەک هەژمارکردنی هەنگاوەکان و پێوانی ڕێژەی لێدانی دڵ، هەروەها بەکارهێنەر لە ڕێگەیەوە دەتوانێت وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بداتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:-

  • ڕوونما: OLED بە قەبارەی ٠.٧٨ ئینچ
  • کوالێتی: ١٢٨×٨٠ پێکسڵ
  • بلوتوس: ٤.٢
  • توانستی باتری: ١١٠ میللی ئەمپێرە کە بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠% توانای زیاترە لەوەی پێش خۆی
  • جۆری چیپ: NFC

هەروەها کۆمپانیای شاومی وتیشی کە باتری ئامێرەکە هەتاوەکو ٢٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بەرواری ٢٠١٨/٦/٥ بەردەست دەبێت بە نرخی ٢٦ دۆلار.

تاگەکان Mi Band 3 Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ