هەواڵ 7, حوزه‌یران 2018

مۆتۆرۆلا بە فەرمی مۆبایلی Moto Z3 Play ڕادەگەیەنێت

مۆتۆرۆلا لە ڕۆژی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Moto Z3 Play کە خاوەنی دیزاینێکی شوشەییە و بەشی پشتەوە و پێشەوەی داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 3 و پشتگیری کارکردن دەکات لەگەڵ هەموو زیادکراوەکانی Moto Mods.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • قەبارەی ڕوونما: ٦.٠١ ئینچ و بە کوالێتی ١٠٨٠×٢١٦٠ و بە دووری ١٨:٩ و بە ڕوونمایەکی AMOLED
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 636
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایت و زیاد دەکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە microSD
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا سەرەکیەکەیان بە کوالێتی ١٢ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٧/f و ئەوی دیکەیان بە کوالێتی ٥ مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ بە کراوەی هاوێنەی ٢.٠/f
  • توانستی باتری: ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا TurboPower
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠

سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە لە ڕۆژی داهاتووەوە لە بەڕازیل و لەم مانگەدا یان لە مانگی داهاتوو لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت بە نرخی ٤٩٩ دۆلار لەگەڵ بەرگێکی زیادکراوی Moto Mods کە باتریەکە بە توانستی ٢٢٠٠ میللی ئەمپێر.

بۆچونی تۆ