هەواڵ
9, حوزهیران 2018
بلاکبێری بە فەرمی مۆبایلی Key2 ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای بلاکبێری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی ئەویش Key2 ـە و نوێترین نەوەی مۆبایلەکانی Keyone ـە و خاوەن تەختە کلیلێکی ڕاستەقینەیە لەسەر ڕوونماکەی.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- قەبارەی ڕوونما: ٤.٥ ئینچ و بە کوالێتی ١٠٨٠×١٦٢٠ و ڕوونمایەک لە جۆری LCD
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 660
- ڕام: ٦ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایت و زیاد دەکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە microSD
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٢ مێگاپێکسڵ و سەرەکیەکەیان بە کراوەی هاوێنەی ١.٨/f و ئەوی دیکەیان بە کراوەی هاوێنەی ٢.٦/f
- کامێرای پێشەوە: کامێرایەک بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: ٣٥٠٠ میللی ئەمپێر
- دەرچە: USB Type C و پشتگیری لە تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
- پەنجەمۆر: جێگیر کراوە لەگەڵ تەختە کلیلە ڕاستەقینەکەدا
- کێش: ١٦٨ گرام
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠
هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری دوگمەی Speed Key ـە کە بە دەست داگرتن لەسەری دەتباتە نێو هەر ئەپێک کە خۆت دیاریت کردووە، سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئەوا لەم مانگەدا بەردەست دەبێت بە نرخی ٦٤٩ دۆلار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.