ئەندرۆید

هواوەی باس لە ئامارەکانی فرۆشی زنجیرەی P20 دەکات

دوای کەمتر لە دوو ڕۆژ لەوەی هواوەی ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن و بە نیازن لەمساڵدا ٢٠٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەک ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکەن، کێڤن هۆ سەرۆکی بەشی بەرهەمەکانی مۆبایل لە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ٦ ملیۆن دانە لە مۆبایلەکانی زنجیرەی P20 لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای بەردەست بوونیان ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراون، ئەمەش زیادبوونە بە ڕێژەی ٨١٪ لەچاو زنجیرەی P10! زنجیرەکەی ساڵی پێشوو لە هەمان ماوەدا تەنها ٣.٣ ملیۆن دانەی لێ ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کرابوو.

هەر لە هەمان بۆنەدا کێڤن هۆ وتیشی چاوەڕێی شتی دیکەبن لە هواوەی پێش هاتنی ٢٠١٩، پێدەچێت مەبەستی لە مۆبایلی داهاتووی زنجیرەی Mate بێت کە پێدەچێت ناوی Mate 20 بێت و هاوشێوەی P20 Pro ٣ کامێرای لە پشتەوە هەبێت، بەپێی ساڵانی پێشووبێت پێدەچێت ئەمساڵیش Mate 20 لە مانگی ١٠ ڕابگەیەنرێت.

Source :

phonearena.com

14 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی دووی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا کەمێک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
196