شاومی 6, ئاب 2018

هەواڵێکی دزەپێکراو بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی Mi Mix 3 ئاشکرا دەکات

بە پێی کۆمەڵێک هەواڵی دزەپێکراو مۆبایلی Mi Mix 3 لە بەرواری 15/9/2018 ڕادەگەیەندرێت لە لایەن کۆمپانیای شاومیەوە هەرچەندە هەتاوەکو ئێستا ئەم هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە لە لایەن خودی کۆمپانیاوە بەڵام بە تەماشاکردنی بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی Mi Mix 2 کە لە مانگی نۆیەمی ساڵی ڕابردوودا بووە هەر بۆیە ئەگەرێکی کراوەیە کە لەو بەروارەدا مۆبایلەکە ڕابگەیەندرێت.

بە هەر حاڵ ئەگەر تەماشای وێنەکەی سەرەوە بکەین ئەوا بەشی پێشەوەی مۆبایلی Mi Mix 3 دەبینین کە وادیارە بەشی خوارەوەی خاوەنی لێوار نابێت و تەنیشتەکانی مۆبایلەکەش بە شێوەیەکی بازنەیی دەردەکەوێت هەر بۆیەش گەر ئەم وێنەیە ڕاست بێت ئەوا ئەگەر هەیە کە مۆبایلی Mi Mix 3ـی شاومی پێشبڕکێی مۆبایلی Find Xـی کۆمپانیای ئۆپۆ بکات، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان Mi Mix 3 بە دوو جۆر بەردەست دەبێت کە ئەوانیش ڕامێک بە قەبارەی 6 یان 8 گێگابایتە و کاردەکات بە پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 845 و خاوەنی دوو کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایل یان لەسەر ڕوونما.

تاگەکان Mi Mix 3 Xiaomi
بۆچونی تۆ