پزیشک و سەلامەتی
8, ئاب 2018
مۆبایلە زیرەکەکان زەمینەیەکی باشن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک

توێژینەوەیەکی ئیسپانی نوێ دەریدەخات زۆر بەکارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک. توێژینەوەکە لە پەیمانگەیەکی تەندروستی جیهانی لە بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە. دەرکەوتووە بەکارهێنانی بیستۆک (هێدفۆن) و زۆر مانەوەی تەلەفۆن بە گوێچکەتەوە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک.
لە ماوەی ڕابردوودا توێژینەوەیەکی تر کرا لەسەر بیستۆک (هێدفۆن) دەربارەی ئەوەی بیستۆک چەندێک مەترسیدارە، توێژینەوەکە لە هۆڵەندا ئەنجامدرا و دەرکەوت ئەو کەسانەی لە ڕێگەی بیستۆکەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرن ئەگەری هەیە تووشی لاوازی بیستن ببن.
هەروەها لە لایەکی تریشەوە دوای ئەوەی توێژینەوەیەک بۆ 9000 کەس ئەنجامدرا لە 7 دەوڵەتی جیاوازەوە، لە ئەنجامدا 5000 کەس وەرەمیان لە مێشک دایە و تۆی بەڕێزیش ئەگەر یەکێکیت لە بەکارهێنەرانی بیستۆک و دەتەوێت تووشی هیچ نەخۆشیەک نەبیت، ئەوا بە کەم بەکارهێنانی بیستۆک دەتوانیت خۆت لە زیان و تووشبوون بە نەخۆشییەکان بپارێزیت.