جۆراوجۆر
8, تشرینی یه‌كه‌م 2012
یەک ساڵ بەسەر تەمەنی ماڵپەڕەکەمان (تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی) دا تێدەپەڕێت + دیارییەکانمان!

لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە بەرواری ٨\١٠\٢٠١١ ماڵپەڕی (تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی) بەوپەڕی شانازی و باوەڕ بەخۆبوونەوە و لەدوای خەباتی چەند ساڵەمان لە بوارەکەدا پەردەی لەسەر لادرا و دەستکرایەوە بە درێژەدان بە کاروچالاکییەکانمان لە بوارەکەدا. خۆشبەختانە هەر لەرەتاوە تاکو تا ئێستاش ماڵپەرەکەمان پێشوازی گەرم و گوڕی لێدەکرێت و بووەتە جێگای متمانەی میوانان و ئەندامانی ماڵپەڕەکەمان. بەو بۆنەیەوە پیرۆزبای خۆمان لە تاکە تاکەی نوسەرە بەڕێزەکانی ماڵپەڕەکەمان دەکەین و دەستی ماندوونەناسیان دەکوشین و هیوای لەش ساغیان بۆ دەخوازین و هەمیشە سەرکەوتووبن.
کورتەیەک لە مێژوومان:
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له ٨\١٠\٢٠١١ دامەزراوە و هه‌وڵیداوه دواین گۆڕانكارییه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان بۆ میوانان بگوازێته‌وه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌دا بڕوات. ئامانجمان خزمه‌تكردنی بوارهكهیه له كوردستان و ڕوه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. له‌دوای چه‌ندین هه‌وڵ ئێمه گه‌شتینه ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه‌ینه‌وه و خزمه‌تی به‌كارهێنه‌ری كورد بكه‌ین و متمانە به‌و زانیاری و بابه‌تانه بكات كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ره بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
دیاره ماڵپه‌ڕی زۆرمان هه‌ن له‌بواره‌كه‌دا به‌ڵام زۆریان متمانەی میوانان و سه‌ردانكه‌ران پڕناكه‌نه‌وه. بۆیه ئێمه ڕێگه‌ی جیاوازمان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان جێگای متمانه‌ی ئێوه بێت، ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی شێوه‌ی جیاواز له پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته‌كاندا به دانانی فایل و ڤیدیۆی پێویست وئهمهو دانانی سه‌رچاوه‌كان، به‌دڵنیاییه‌وه پڕۆژه‌ی زۆرمان به‌ڕیوه‌یه‌و هه‌میشه‌ش چاوه‌ڕانی زیاتر بكه‌ن به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كۆسپ له‌به‌رده‌ممانه به پشتیوانی خوا ئه‌وانیش نامێنن.
له‌ڕابردوودا چه‌ندین هه‌وڵماندا له‌وانه ماڵپه‌ڕێكی تر به‌ناوی كوردپرۆ به‌ڵام دامان خست به‌هۆی ده‌ركردنی گۆڤارێك دوای ئه‌وه‌ی دوو ژماره‌مان له گۆڤارێك ده‌ركرد به‌ناوی ئایتی به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌وه وه‌ستا پاشان به یارمه‌تی چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر گۆڤارێكی ترمان به‌ناوی بایت ده‌ركرد به خۆشحاڵیه‌وه توانیمان تا 9 ژماره‌ی لێده‌ربكه‌ین به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی ئابووریه‌وه وه‌ستا و ئێستاش به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م ماڵپه‌ڕه خنجیلانه‌مان كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌شه‌دان به خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌مان له‌بواره‌كه‌دا.
لێره‌شه‌وه ده‌مانه‌وێت سوپاسی بێ پایانی تاكه تاكه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابدوودا و تاوه‌كو ئێستا یارمه‌تیانداوین بكه‌ین و ده‌ستی ماندوونه‌ناسیان ده‌كوشین و هه‌ربژین. ده‌رگاشمان واڵایه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت له‌بواره‌كه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن.
كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌یان هێنایه بوون:
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/png/76182ab912-cofounders.png” width=”600″ height=”392″ lightbox=”yes” align=”center”]
کار و پڕۆژەمان چییە لە داهاتوو:
بە دڵنیاییەوە پلانی تۆکمە و پڕۆژەی ناوەزە لە ڕێگان و هەمیشەش چاوەڕێی سەرسوڕمانی زیاتر بن .
دیارییەکانمان بەم بۆنەیەوە:
دیاری یەکەم: پرۆژەی وەرگێرانی پەرتووکی “ڕێگاکەی بەردەم” نوسراوی بیڵ گەیتس تەواوبوو + پەرتووکەکە بە دیاری.
دیاری دووەم: زنجیرەی فێربوونی بەرنامەی سویش ماکس ٤ بە ڤیدیۆ دەستی پێ‌کرد – وانەی یەکەم -پێشەکی-
دیاری سێیەم: دوو وانەی دەگمەن لەسەر ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بە دیاری بۆ ئێوە.
لە خوارەوە بە کۆمێنت ڕا و پێشنیار و سەرەنجی خۆت دەربارەی ماڵپەڕ بە گشتی دەرببڕە . تکایە بێ بەشمان مەکەن لە پێشنیارەکانتان.
سه‌رکه‌وتووبن انشالله ، خوای گه‌وره پشتیوانتان بێت . ده‌ستان خۆش
خوای گورە گشتمان سەرکەوتووکات إن شاءالله. زۆر سوپاس براکەم
پیرۆزبێت،،،، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن و خزمه‌تی جوانتر پێشكه‌ش بكه‌ن،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن زمانه بیانیه‌كانیش (وه‌ك: عربی یان ئینگلیزی) زیاد بكه‌ن بۆ ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وا زۆرباش ده‌بێت، چونكه پێم وایه په‌یجی فه‌یسبوكی ماڵپه‌ڕه‌كه به زمانی ئینگلیزیش به‌ڕێوه ده‌برێت. هیوادارم بتوانن بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش ئهوزمانه زیاد بكه‌ن.
دیسان هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
زۆر سوپاس براکەم. پێشنیارەکەت لە جێگای خۆیەتی و لە لە ڕیزی پلانەکانمانە بەڵام ئەویش بۆ کات و ساتی خۆی.