گووگڵ 21, ئاب 2018

جیمەیڵی ئەندرۆید تایبەتمەندی پەشیمانبوونەوە لە ناردنی ئیمەیڵی بۆ زیاددەکرێت

ئەمە یەکێکە لە گرنگترین تایبەتمەندیەکان و تەنانەت هەندێک کات هەیە لە حاڵەتی نەخوازراو دەمان پارێزێت، ئەمەش تایبەتمەندی پەشیمانبوونەوەیە لە ناردنی ئیمەیڵ واتە Undo Email لە ئەپی جیمەیڵ لە ئەندرۆید.

ئەم تایبەتمەندییە پێشتر لەسەر جیمەیڵی کۆمپیوتەر واتە وێب و هەروەها ئەپی Inbox بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست بووە. بەڵام بەگوێرەی ئەندرۆید پۆلیس لە نوێترین وەشانی جیمەیڵ بۆ ئەندرۆید کە دەکاتە 8.7 ئەم تایبەتمەندییە زیادبووە.

ئەم تایبەتمەندییەش بەم شێوەیە کاردەکات، بۆ نمونە کە ئیمەیڵێک دەنێریت واتە دوگمەی Send دادەگریت ئەوا لەگەڵ ناردنی لە خوارەوەی ئەپەکە دوگمەی Undo دەردەکەوێت کە تۆ پەنجە بەم دوگمەیە دابگریت ئەوا ئیمەیڵەکە نانێردرێت و دەگەڕێتەوە سەر ڕەشنوسی ئیمەیڵەکە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی Cnet، تا ئێستا گووگڵ کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بە نوێکردنەوەیەک بە بەکارهێنەرانی ئەپی جیمەیڵ بگات.

پێمان وایە ئەمە تایبەمەندییەکی نایابە و زۆرجار لە هەڵەی زەق کە هەستی پێ ناکرێت و لەگەڵ ناردن درکی پێ دەکرێت، دەتوانیت پەشیمان بیتەوە دەست بەجێ و نەهێڵیت ئیمەیڵەکەت بڕوات. بەم شێوەیە، دەتوانیت چاکی بکەیت و پاشان بینێریت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ