سامسۆنگ
25, ئاب 2018
کۆمپانیای سامسۆنگ نرخ و کاتی بڵاوبوونەوەی مۆبایلی Samsung Galaxy A8 Star ئاشکرا دەکات

پاش زنجیرەیەک لە هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە مۆبایلی Galaxy A8 Star لە ماڵپەڕی ئەمازۆن هیند کۆمپانیای سامسۆنگ لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ئاشکرا کردنی تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا لە ئەمازۆن هیند لەم بابەتەشدا دەتوانیت ئاشنا ببیت بە تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلەکە نوێیەی کۆمپانیای سامسۆنگ.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 6.3 ئینچ و بە ڕوونی 2220×1080 پێکسڵ و لە جۆری Super Amoled
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 660
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD هەتاوەکو 512 گێگابایت
- توانستی باتری: 3700 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0
مۆبایلەکە سەرەتا بەردەست دەبێت لە وڵاتی هیند بە نرخی 465 دۆلار لە بەرواری 27/8/2018.


سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.