10
ئێڵ جی 28, ئاب 2018

ئێڵ جی هەردوو مۆبایلی LG G7 One و LG G7 Fitـی بە فەرمی ڕاگەیاند

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆنگرەی ئیڤا 2018 کۆمپانیاکان هەڵدەستن بە ئاشکرا کردنی ئامێرەکانیان هەتاوەکو پێشکەش بکرێت لە کۆنگرەکەدا، ئەمڕۆش کۆمپانیای ئێڵ جی بە فەرمی هەردوو مۆبایلی LG G7 One و LG G7 Fitـی بە فەرمی ڕاگەیاند.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی LG G7 One:

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.1 ئینچ و بە ڕوونی 1440×3120 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 835
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/1.6
  • کامێرای پێشەوە: بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/1.9
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید وەن
  • توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی LG G7 Fit:

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی 1440×3120 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 821
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • بیرگە: 32 و 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 2 تێرابایت
  • کامێرای پشتەوە: بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/2.2
  • کامێرای پێشەوە: بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی f/1.9
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
  • توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر

سەبارەت بە نرخی مۆبایلەکان پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئاشکرا بکرێن.

سەرچاوە:

  • GSM Arena
تاگەکان LG G7 Fit LG G7 One
بۆچونی تۆ