تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

25%ـی ئەمریکییەکان ئەپی فەیسبووکەکەیان سڕیوەتەوە

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی لێکۆڵینەوە، ئەمریکییەکان ڕێگەی خۆیان بۆ بەکارهێنانی فەیسبووک گۆڕیوە، گەنجەکان بە زۆری ئەپی فەیسبووک لە مۆبایلەکەیان دەسڕنەوە. ئەوەش ئاشکراکراوە ٢٥٪ی گەنجانی ئەمریکا ئەپی فەیسبووک بە چەندین هۆکاری جیاواز دەسڕنەوە. هەندێکیان دەڵێن بۆ چەند هەفتەیەک یان زۆرتر وازییان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هێناوە. واتا تەنیا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە فەیسبووکەوە نییە بەڵکو هۆکار بیرۆکەی ئەم گەنجانەیە بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

٥٤٪ی ئەم گەنجانە هۆکاری بەکارنەهێنانی فەیسبووکیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هەندێک ڕێکخستنی تایبەتی هەژماری فەیسبووکەکەیان دەستکاری کردووە واتا بۆ ماوەیەک هەژمارەکانییان ناچالاک کردووە، جا بە هۆکاری تایبەتی بێت یان بە ئارەزوو بێت. وە بە تێکڕای هەموو ڕێژەکە ٧٤٪ی ئەو کەسانەی لە بەکارهێنانی فەیسبووک وەستاون هۆکارەکانییان بریتییە لە سڕینەوەی ئەپی فەیسبووک، یان بەکارنەهێنانی فەیسبووک بۆ ماوەیەکی کاتی، یان بە یەکجاری وازییان لە فەیسبووک هێناوە.

ئەوانەی ئەپی فەیسبووک یان هەژمارەکەیان دەسڕنەوە بریتین لە گەنج و پیر بەڵام ژمارەی ئەو گەنجانەی کە ئەم کارە دەکەن ٤ جار زۆرترن لە پیرەکان کە تەمەنییان ٦٥ ساڵە یان زیاترە. تەمەنی گەنجەکانیش لە ١٨-٢٩ ساڵن.

سەرچاوە :

10 ئه‌یلول، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498