ئامێرە هەمەجۆرەکان 20, ئه‌یلول 2018

GoPro بە فەرمی زنجیرە کامێرای Hero7ـی نمایشکرد

کۆمپانیای گۆوپڕۆ GoProـی تایبەتمەند لە بەرهەمهێنانی کامێرا بۆ کەشە نالەبار و سەرکێشیەکان، ئەمڕۆ بە فەرمی پەردەی لەسەر زنجیرە کامێرای Hero7 بە سێ جۆری جیاواز لادا. کامێراکان بە سێ ڕەنگی جیاوازن، یەکەمیان ڕەنگی سپییە و دووەم ڕەنگی زیوییە و سێیەمیان ڕەنگی ڕەشە.

شایەنی باسە، بەگوێرەی ڕەنگەکان نرخیان بەرزتر دەبێتەوە. ئەو کامێرایانەی کە ڕەنگیان سپییە تایبەتمەندیان نزمە و ئەوانەیشی ڕەنگیان زیوییە تایبەتمەندیان مامناوەندە. لە نێوانیاندا ڕەنگە ڕەشەکەیان خاوەن تایبەتمەندی بەرزە. گشتیان خاوەنی هەمان دیزایین و ڕوونمایەکی بچوک لە پشتەوە و هاوێنەیەکی پارێزراویش لە پێشەوەیان هەیە. نرخەکانیش بەدوای یەکدا بەم شێوەیەن: ١٩٩$، ٢٩٩$، ٣٩٩$.

کامێرای جۆرە سپیەکە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هەیە بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ بە ٦٠ Frame لە چرکەیەکدا، هەروەک توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە تا ١٠ مەتر و توانای گرتنی وێنەی هەیە تا ١٠ مێگابایت.

دەربارەی جۆرە زیویەکەیان، توانای تۆمارکردنی بە ڕوونی 4Kـی هەیە بە ٣٠ Frame لە چرکەیەکدا. بە هەمان شێوەی سپیەکە توانای تا ١٠ مەتر قوڵی بەرگەی ئاو دەگرێت و توانای تا١٠ مێگابایت گرتنی وێنەی هەیە، وە هەروەها GPSـیشی هەیە.

ئەوەی سەرسوڕهێنەرە، جۆرە ڕەشەکەیەتی کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هەیە بە ڕوونی 4K بە ٦٠ Frame لە چرکەیەکدا، هەروەک توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هێواشی هەیە بە ڕوونی 2.7K بە ١٢٠ Frame لە چرکەیەکدا، یان بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ بە ٢٤٠ Frame لە چرکەیەکدا. هەروەها توانای گرتنی وێنەی هەیە بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و تەکنەلۆژیای HDR. ئەمە سەرباری ئەوەی کە توانای پەخشی ڕاستەوخۆی هەیە، وە هەروەها GPS و بەرگەگرتنی بۆ ئاو تا ١٠ مەتر هەیە.

[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/G9KDqfpCgws”]
سەرچاوە :
تاگەکان GoPro
بۆچونی تۆ