وێبگەڕەکان
20, ئهیلول 2018
وێبگەری Opera Touch بەم زووانە بە ئایفۆن دەگات

کۆمپانیای ئۆپێرا ڕایگەیاند وێگەڕی Opera Touch، کە بۆ مۆبایلە زیرەکەکانە و یەکەمجار لە مانگی ٤ـی ئەمساڵ بۆ ئەندرۆید بەردەست بوو، لە مانگی داهاتووەوە بۆ ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بەردەست دەبێت، کە بە دیاریکراویش ١\١٠\٢٠١٨ یە.
شایەنی باسە، ئەم وێبگەڕە بە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی لە وێبگەڕەکانی تر جیادەکرێتەوە، بۆ نمونە، کردنەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێت بە ئاسانی و لە یەک کاتدا لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر، ئەمەش بە کردنەوەی وێبگەڕەکە لەسەر ویندۆز یان ماک و پاشان سکانکردنی QRCodeـێک و پاشان خۆکارانە لەسەر مۆبایلەکەت دەچیتە ژوورەوە و بەمەش هیچ پێویست بە دووبارە نوسین و داخڵکردنی وشەی نهێنی و تۆماربوون ناکات.
بە گوێرەی گەشەپێدەرانی ئەم وێبگەڕە، ئەوا Opera Touch دوایین تەکنەلۆژیای وێب بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی بەکارهێنەران و هەروەها ئەو زانیاریانەی کە دەنێردرێن گشتی بەکۆدکراون. هەروەها ئەم وێبگەڕە پارێزگاری لە cryptojackingـی لەگەڵ تێکهەڵکێشکراوە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕیکلامە بێزارکەرەکان و کەم بە فیرۆچوونی پاتری.
ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە بوونە جێگەی سەرەنجی تۆ، ئەوا دەتوانیت لەم ئەمڕۆوە لەم لینکەوە www.opera.com/touchiPhone خۆت تۆماربکەیت و وەشانی تاقیکاری تاقیبکەیتەوە. بە پێچەوانەوە دەبێت تا ١ی مانگی داهاتوو بوەستیت تا بتوانیت Opera Touch لەسەر ئایفۆنەکەت دابگریت و تاقیبکەتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!