ئەپڵ 25, ئه‌یلول 2018

بەکارهێنەرانی مۆبایلی iPhone XS/XS MAX ناڕازین لە بارەی خراپی هێڵی پەیوەندی مۆبایلەکانیان

ئەو بەکارهێنەرانەی خاوەنی مۆبایلەکانی iPhone XS/XS MAXـن ناڕازین و ڕایانگەیاند لە بارەی بوونی کێشە لە تۆڕی پەیوەندی و وای فای و خاوبوونەوەی ڕێژەی خێرایی داگرتنی مۆبایلەکانیان بە بەراورد بە نەوەکانی پێشووی ئایفۆن، هەروەها هەمان کێشە ئاماژەی پێدراوە لە لایەن پێدەرانی خزمەتگوزاری تۆڕەکانی پەیوەندی ئەمەش لە کاتێکدایە هۆکاری ئەم کێشەیە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاکانی تۆڕی پەیوەندی، ئەمەش وا دەکات لە زۆرێک لە بەکارهێنەران نیگەران ببن و وا بیر بکەنەوە کە کێشەیەک بوونی هەیە لە پارچەکانی مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن لە هەمان کاتیشدا زۆرێک لە بەکارهێنەران چاوەڕێی نوێکاریەکن لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە هەتاوەکو ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، شایەنی باسە هەمان کێشە ڕووبەڕووی بەکارهێنەرانی مۆبایلی iPhone 4 بوویەوە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا.

ئایا ئەم کێشەیە لە لای تۆی بەکارهێنەر بوونی هەیە؟

 

سەرچاوە:-

تاگەکان iPhone XS/XS MAX
بۆچونی تۆ