ئەپڵ
26, ئهیلول 2018
تێچووی پارچەکانی iPhone XS Max ئاشکرا کرا

بەپێی ڕاپۆرتێکی TechInsights کۆی تێچووی پارچەکانی iPhone XS Maxێکی ٢٥٦گب، ٤٤٣ دۆلارە، ڕوونمای مۆبایلەکە کە لە لایەن سامسۆنگەوە بە ئەپڵ دەفرۆشرێت گرانترین پارچەی مۆبایلەکەیە و نرخی ٨٠.٥ دۆلارە، هەر پڕۆسێسەرێکی A12 Bionic ٧٢ دۆلاری تێدەچێت و بیرگە ناوەکییەکەش نرخی ٦٤ دۆلارە، چوارچێوەی مۆبایلەکە کە ستیلە بایی ٥٨ دۆلار و کامێراکان بایی ٤٤ دۆلارن.
بێگومان جگە لەمانەش ئەپڵ پارە خەرج دەکات لە زۆر شتی تردا وەک ڕیکلامکردن و پەرەدان بە سیستەمی iOS و توێژینەوە و پەرەپێدان بە گشتی و پێکەوە بەستنی پارچەکانیش، بۆیە بە تەواوی نازانرێت ئەپڵ چەندێک قازانج دەکات لە هەر ئایفۆنێکی فرۆشراو، بەڵام بێگومان قازانجەکە زۆرە!

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.