هەواڵ
30, ئهیلول 2018
هواوەی تابلێتی MediaPad M5 Liteـی ڕاگەیاند بە پاترییەکی زەبەلاح و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزەوە

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای هواوەی تابلێتی MediaPad M5 Liteـی ڕاگەیاند کە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزە و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری پاتریەکە بە توانستێکی گەورە کە دەگاتە 7500 میللی ئەمپێر، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی تابلێتەکە بوونی پێنووسی M-Pen lite Stylusـە کە بە جوودا بەردەستە لە بازاڕەکاندا دەتوانرێت بە دەست بهێنرێت.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 10.1 ئینج و بە ڕوونی 1920×1200 پێکسڵ و بە دووری 16:10
- پڕۆسێسەر: Kirin 659
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
- توانستی پاتری: 7500 میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات و توانای هەیە لە ماوەی کەمتر لە 3 کاتژمێردا پاتریەکە بە تەواوی بارگاوی بکاتەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری فرۆشتن: ئاشکرا نەکراوە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.