10
ئۆپۆ 30, ئه‌یلول 2018

ئۆپۆ مۆبایلی Realme 2 Proـی بە ڕامی 8 گێگابایت و پڕۆسێسەری Snapdragon 660ـەوە ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی Realme 2 Proـی ڕاگەیاند لە شاری نیودەلهی لە هیند، مۆبایلەکە لە جۆری مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان دادەنرێت و لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی مۆبایلە نوێیەکانی ئێستایە، Realme 2 Pro خاوەنی نۆچێکە لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا کە هاوشێوەی نۆچی مۆبایلی OPPO R17ـە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونمای مۆبایلەکە ڕێژەی لە 90.8%ـی مۆبایلەکەی داگیرکردووە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە قەبارەی 6.3 ئینج
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 660
  • ڕام: 4 یان 6 یان 8 گێگابایت
  • بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2
  • توانستی پاتری: 3500 میللی ئەمپێر
  • ڕەنگ: ڕەش و شین
  • نرخ: 193$ دۆلار بۆ جۆری ڕام 4 و 220$ دۆلار بۆ جۆری ڕام 6 و 248$ دۆلار بۆ جۆری ڕام 8
  • بەرواری بەردەستبوون: لە 11/10/2018ـەوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە هیند
تاگەکان Realme 2 Pro
بۆچونی تۆ