10
هەواڵ 29, تشرینی یه‌كه‌م 2012

گووگڵ کۆنگرەکەی ئەمڕۆی تایبەت بە ئەندرۆید دواخست!

گووگڵ دەبوایە ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئەندرۆیدی لە شاری نیۆرک بەستبایە کە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش داوەتی بۆ میدیاکان و ڕۆژنامەنوسان نارد بەڵام بەهۆی گەردەلولی “Sandy” کە گوایە نزیکە شاری نیۆرک بگرێتەوە کۆنگرەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار. شایەنی باسە ئەمڕۆ پێشبینی ئەوە دەکرا نەوەی چواری مۆبایلی هۆشمەندی نێکسەس و تابلێتی نێکسەسی ١٠ ئینجی و وەشانی تازەی ئەندرۆید ڕابگەیەندرایە بەڵام بەهۆی ئەم گەردەلوولەوە کۆنگرەکە دواخرا.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ