ئۆپۆ 15, تشرینی یه‌كه‌م 2018

چەند وێنەیەکی دزەپێکراو دیزاینی مۆبایلی Oppo R19 ئاشکرا دەکات

 

ڕۆژی ڕابردوو نوێترین وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی Oppo R19 دەرکەوت و وا دیارە هەڵگری دیزاینێکی نوێ دەبێت بە شێوەیەک لە ئێستادا مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە و لێواری مۆبایلەکەش کەمترین مەودای گرتووە لەگەڵ ئەوەشدا کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە ژێر ڕوونمادایە، جێگای ئاماژەشە کە مۆبایلەکە هەڵگری هیچ نۆچێک نییە لە بەشی پێشەوەی بەڵکو لە جێگەی کامێرایەک هەیە کە لە شێوەی نۆچی دڵۆپەیە و بازنەییە.

سەبارەت بە دیزاینی بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت خاوەنی دوو کامێرایە ئەمەش هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلی Oppo R17ـە، شایەنی باسە کۆمپانیای ناوبراو هەمیشە پێشەنگ بووە لە گۆڕانکاری کردن لە دیزاینی مۆبایلەکانی و لەم کارەشیدا پێش کۆمپانیای وەن پڵەس کەوتووە بە هۆکاری ئەوەی لە ماوەی پێشوودا بینیمان کە دیزاینی مۆبایلی OnePlus 6T هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلی Oppo R17ـە، پێشبینیش دەکرێت مۆبایلی Oppo R19 لە مانگی سێیەمی ساڵی 2019 ڕابگەیەنرێت.

 

تاگەکان Oppo R19
بۆچونی تۆ