مۆبایل و تابلێت 15, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مۆبایلە نوێ و بچوکەکەی Palm ببینن

لە دوای حەوت ساڵ، براندی Palm بە خاوەن و لۆگۆی نوێوە گەڕایەوە، هەروەها بە مۆبایلێکی نوێشەوە کە دەیەوێت ببێتە تەواوکەری مۆبایلە زیرەکەکان.

پام – بەڵێ، ئەوە ناوەکەیە – زۆر بچوکە و وا دیزاینکراوە کە ببێتە مۆبایلێکی هاوکار. لەوانەیە بچوکی ئەو ئامێرە ببێتە هۆی ئەوەی گومان ببەین کە ئەم مۆبایلە بێ سودە، بەڵام لە ڕاستیدا خاوەنی تایبەتمەندی بەرزی وەکو سناپدراگۆن ٤٣٥ و ٣ گێگابایت ڕامە. هەروەها خاوەنی ٣٢ گێگابایت بیرگەی ناوخۆییە و پاتریەکەیشی ٨٠٠ ملی ئەمپێرە. شایەنی باسە، ئەندرۆید ٨ ئۆریۆی لەسەرە و گووگڵ ئەسیستەنت و ناسەرەوەی دەموچاویش لەخۆی دەگرێت.

ڕووی دەرەوەی ئەم مۆبایلە بچوکە لە گۆرێلا گلاس و ئەلەمنیۆم دروستکراوە و بڕوانامەی IP68ی هەیە بۆ بەرگەگرتن لە ئاو و تۆز. لە ڕووی پێشەوەی ڕوونمایەکی ٣.٣ ئینجی لە جۆری LCD هەیە بە بوونی ٤٤٥ پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا. مۆبایلەکە لە بەشی پێشەوەی کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵی بۆ سێلفی هەیە و لە بەشی پشتەوەیشی کامێرایەکی ١٢ مێگاپێکسڵی و فلاشێکی LED لەخۆی دەگرێت.

بۆ ئەوانەی کە ئارەزووی ئەم مۆبایلە بچوکە دەکەن کە قەبارەی کارتێکی بانکی هەیە، دەتوانن تایبەت لە ڤێرایزن لە مانگی ١١ـەوە بە نرخی ٣٤٩.٩٩ دۆلار بیکڕن. بەڵام لێرەدا پام ئیشەکەی ئاڵۆزکردووە، چونکە مەبەستی بەردەستکردنی ئەم مۆبایلە زیاتر وەکو کاتژمێرێکی زیرەک وەکو هاوکارێکی مۆبالەکەت بەکاردێت و سەرباری هەبوونی شوێنی نانۆ سیم، هێشتا هەمان ژمارەی سیمکارتی مۆبایلەکەت بەکاردەهێنێت و بەبێ ئەو ناتوانیت سودی لێ وەرگریت.

تاگەکان Palm
بۆچونی تۆ