هەواڵ
17, تشرینی یهكهم 2018
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Z3ـی بە دوو کامێرا و سناپدراگۆنی 710ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڤیڤۆ لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Vivo Z3ـی ڕاگەیاند بە هەمان قەبارە و دیزاینی مۆبایلی Vivo V11ـە بەڵام بە کۆمەڵێک جیاوازی لە تایبەتمەندیەکانیدا وەک نەبوونی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە مۆبایلەکەدا، سەرەڕای ئەوەش کۆمپانیای ناوبراو دوو جۆری جیاوازی لە Vivo Z3 ڕاگەیاند بە شێوەیەک یەکێکیان خاوەنی Snapdragon 710 و ئەوی دیکەشیان Snapdragon 670.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 6.3 ئینج و بە ڕوونی 2340×1080 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 670 یان Snapdragon 710
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3315 میللی ئەمپێر
سەبارەت بە نرخی مۆبایلەکە ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-
- 230$ دۆلار بۆ Snapdragon 670 و ڕام 4 و بیرگە 64
- 275$ دۆلار بۆ Snapdragon 710 و ڕام 6 و بیرگە 64
- 330$ دۆلار بۆ Snapdragon 710 و ڕام 6 و بیرگە 128


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.