ئەپڵ
21, تشرینی یهكهم 2018
ئەپڵ بارگاویکەرەوەی USB-C بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی بەردەست دەکات

کۆمپانیای ئەپڵ هەڵبژاردەیەکی نوێ بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەرانی هەر بۆیەش ئەگەر کێشەی بارگاویکردنەوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵت هەیە لە ڕێگەی بارگاویکەرەوەی USB-A ئەوا لە ئێستادا کۆمپانیای ناوبراو بارگاویکەرەوەی جۆری USB-C بەردەست کردووە بە هەمان نرخی بارگاویکەرەوەکەی پێشوو کە نرخی دەگاتە 29$ دۆلار، شایەنی ئاماژە پێدانە هەتاوەکو ئێستاش هەریەک لە ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد پشتگیری لە دەرچەی USB-A دەکەن هەرچەندە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ناوبراو گۆڕانگاری تێدا بکات لە داهاتوودا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.