شاومی
22, تشرینی یهكهم 2018
دەرکەوتنی جۆرێکی نوێ لە مۆبایلی Mi 8 Lite بە ڕامی 8 گێگابایت و ڕەنگێکی نوێوە

کۆمپانیای شاومی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا مۆبایلی Mi 8 Liteـی ڕاگەیاند بە ڕوونمایەک لە جۆری LCD و بە قەبارەی 6.3 ئینج لەگەڵ پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 660، مۆبایلەکەش دوو جۆرن یەکێکیان بە ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت ئەوی دیکەشیان بە ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت، بەڵام لە ئێستادا و بە پێی ماڵپەڕی TENAA جۆرێکی نوێ لە مۆبایلەکە دەرکەوتووە کە هەڵگری ژمارە مۆدێلی M1808D2TTـە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگێکی نوێی دەبێت ئەویش ڕەشە لەگەڵ ئەوەشدا دوگمەی لا تەنیشتەکانی ڕەنگی پرتەقاڵین و لێواری کامێراکەش ڕەنگی مۆرە و لێواری هەستەوەری پەنجەمۆر کە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکەیە بە ڕەنگی پەمەیی دەبێت، جێگای ئاماژەیە جیاوازی ئەم جۆرە نوێیە لەگەڵ جۆری ئێستای مۆبایلەکە بوونی ڕامی 8 گێگابایتە لەگەڵ چەند جیاوازیەکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی وەک پاتریەک بە توانستی 3250 میللی ئەمپێر لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پێشەوە بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ و دوو کامێراش لە بەشی پشتەوەی بە ڕوونی 12+8 مێگاپێکسڵ، پێشبینیش دەکرێت بەم زووانە ڕابگەیەنرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.