هەواڵ
31, تشرینی یهكهم 2018
ئەنتوتو: مۆبایلی OnePlus 6T دووەم خێراترین مۆبایلی ئەندرۆیدە

پاش زنجیرەیەکی زۆر لە وێنە و هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە مۆبایلی OnePlus 6T کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلەکەی بە فەرمی ڕاگەیاند و ئێوەش لەم بابەتەوە دەتوانن خوێنەری زانیاری زیاتر بن لەسەر ئەم مۆبایلە (مۆبایلی OnePlus 6t بە فەرمی بە تایبەتمەندی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و ڕامی 8 گێگابایت و زیاتریش نمایشکرا)، سەبارەت بە مۆبایلەکە وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو گۆڕانکاری کردووە لەم مۆبایلەیدا و باشتری کردووە بە بەراورد بە مۆبایلی پێشووی کە OnePlus 6ـە.
لە ڕۆژی ڕابردووشدا AnTuTu ڕایگەیاند مۆبایلی OnePlus 6T دووەم خێراترین مۆبایلی ئەندرۆیدە و ئەنجامی 298.011ـی تۆمارکرد لە کاتێکدا مۆبایلی OnePlus 6 ئەنجامی 289.424ـی تۆمارکردووە ئەمەش خێراتربوونی مۆبایلەکە ئەسەلمێنێت، شایەنی باسیشە مۆبایلی OnePlus 6T ئەنجامێکی بەرزتری تۆمارکردووە هەرچەندە هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی هەمان پڕۆسێسەرن کە ئەویش Snapdragon 845ـە و لە ئێستاشدا مۆبایلەکە لە پلەی دووەمدایە ئەمەش لە کاتێکدایە پێشووتر مۆبایلی Xiaomi Black Shark پلەی دووەمی داگیر کردبوو.

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.