10
ئای ئۆ ئێس 4, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

5 ئەپ و یاری ئەم هەفتەیە بۆ ئەندرۆید و iOS دابگرە

لە کەی ئای تی ئێندا هەمیشە هەڵبژاردەمان بۆ ئەپەکانی ئەندرۆید و IOS هەبووە و ئێستاش توانراوە هەڵبژاردەیەک لە ئەپە بەسوودەکانی ئەو سیستەمانە بە ئێوەی خوێنەر پێشان بدەین، کە لەم هەفتەیەدا زۆرترین داواکارییان لەسەر بووە. 5 ئەپ و یاری بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە و کرتە لە هەر بەستەرێک بکە لە ژێری ئەپەکان بۆ داگرتن.

Ghostbusters World

دوایین یارییە کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای AR دەکات واتا هاوشێوەی ژینگەی دەوروبەرمان کەسایەتی ڕاستی خەیاڵی هەن. هاوشێوەی یاری پۆکیمۆن گۆ کە بە نەخشەی یارییەکە دەجوڵێیت ئەمەش واتا بە ڕاستی دەچیتە دەبێت جوڵە بکەیت. ئامانجەکان کوشتنی خێوەکانە. لە ڕێگەی کامێرای مۆبایلەکەتەوە و گەڕان بە دوای خێوەکان لە جیهانی ڕاستیدا، دەتوانیت خێوەکان بکوژیت و جیهان ڕزگار بکەیت. وە دەشتوانن لەگەڵ هاوڕێکەت یان یاریکەرێکی دیکە لەسەر بە دەستهێنانی خێوەکان شەڕ بکەن.

Connectpaper

Connectpaper

یەکێکە لە ئەپە باشەکان تایبەت بە پاشبنەماکان (WallPaper). ئەپێکی نوێیە و یارمەتی بەکارهێنەران دەدات پاشبنەماکانیان لەگەڵ هاوڕێکان هاوبەشی پێبکەن و بڵاویان بکەنەوە. بیرۆکەیەکی جوانە. ئەو پاشبنەمایەی کە دەتەوێت، دەیخەیتە ئەپەکەوە و لە ڕێگەی زیادکردنی هاوڕێکانت بە کۆدێک، ئەوا پاشبنەماکانت دەبینن و دەتوانن دایانبگرن. بەڵام هێشتا لە ژێر گەشەپێداندایە و وەشانی تاقیکارییە.

Shining Force Classics

Shining Force Classics

لەوانەیە ڕؤژێک ناوی سێگامان بیستبێت. ئەو کۆمپانیا دێرینەی یارییەکان. کە ئێستا Shining Force Classics لە نوێترین یارییەکانیەتی و ئێستا لەسەر مۆبایلەکان یاری پێدەکرێت. یەکێکە لە یارییە کلاسیکییەکان و لە هەر ٣ بەشەکەی زنجیرە یارییەکانی Shiningـی سێگا پێکهاتووە. چیرۆکی یارییەکە بریتیە لە هەوڵدانی تۆ بۆ کوشتنی ڕۆحە خراپەکان و گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ وڵاتەکە، بەبەکارهێنانی جادوو و جوڵەی نوێ.

Heimdall Parental Control

Heimdall Parental Control

ئەو ئەپەی کە زۆرینەی دایک و باوکە بەڕێزەکان پێویستییان پێیەتی لەو کاتەی کە مۆبایلەکەیان دەدەنە دەست منداڵەکانیان. دەتوانیت هەر ئەپێک دابخەیت لە پێناو ڕێگریکردن لە منداڵەکەت لە ئەنجامدانی هەندێک شتی وەک داگرتنی ئەپی نوێ و کردنەوەی بەشە تایبەتەکانت و پەیوەندیکردنی هەڵە لەلایەن منداڵەکەتەوە.

Old School RuneScape

یاری Old School RuneScape ئەو یارییەی مۆبایلە کە لەسەر یارییە کۆنەکەی Old School RuneScapeـی کۆمپیوتەر بۆ مۆبایلەکان دروستکراوەتەوە. لە جۆرەکانی MMORPGـە واتا چەندین یاریکەری سەرهێڵ لە نەخشەکەتدا یاری دەکەن. کەلوپەل کۆبکەرەوە لەوانە دار – ئاو، زەبەلاحەکان لەناوبەرە و جلوبەرگی تایبەت بۆ خۆت دابنێ. یان لەگەڵ هاوڕێکانت بەرامبەر یاریکەران و دڕندەی تر بە چەکی جۆراوجۆر شەڕ بکەن.

بۆچونی تۆ