10
هەواڵ 5, تشرینی دووه‌م 2018

وەن پڵەس نوێکاریەک ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 6 دەکات

کۆمپانیای وەن پڵەس لە کاتی ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلی OnePlus 6T بەڵێنیدا کۆمەڵێک نوێکاری نوێ و ناوازە لە ڕووکاری بەکارهێنەر و جوڵەی ئاڵوگۆڕکردن بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکات و بەڵێنیدا هەمان نوێکاری پاش ماوەیەک بۆ مۆبایلی OnePlus 6 بەردەست بکات، لە ئێستاشدا و پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر کۆنگرەکە کۆمپانیای ناوبراو وەشانی OxygenOS 9.0.2ـی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 6 کرد و چەند گۆڕانکاری و چاکسازیەکی تێدا ئەنجامداوە.

لە نوێکاریەکەدا تایبەتمەندی Nightscape Mode بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیادکراوە لەگەڵ ڕووکارێکی نوێی بەکارهێنەر کە بۆ یەکەم جار لە مۆبایلی OnePlus 6T بەردەستکرا لەگەڵ باشترکردنی بەکارهێنانی وزە لە باری مات بووندا، سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت یاریدەدەری ئەلیکترۆنی Google Assistant یان هەر یاریدەدەرێکی دیکە کارپێبکەیت لە ڕێگەی داگرتنی دوگمەی کارپێکردن بۆ ماوەی 0.5 چرکە.

هەروەها لە نوێکاریەکەدا تایبەتمەندی Studio Lighting زیادکراوە بۆ باشترکردنی ڕووناکی لە کاتی چرکاندنی وێنەکاندا، وەک هەمیشە نوێکاریەکە ڕەوانەی چەند بەکارهێنەرێکی دیاریکراو دەکرێت هەتاوەکو لە دواتردا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکرێت بەڵام پێشبینی دەکرێت نوێکاریەکە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ بەکارهێنەرانی OnePlus 6 بەردەست بکرێت.

تاگەکان OnePlus 6
بۆچونی تۆ