10
هەواڵ 16, تشرینی دووه‌م 2018

مۆبایلی Mate 20 باشترین مۆبایلی ساڵی 2018ـیە لە ڕووی بەرگەگرتنی پاتریەوە

کۆمپانیای هواوەی لەمساڵدا مۆبایلی Mate 20 و Mate 20 Proـی ڕاگەیاند و بە هۆی بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی و دیزاینە ناوازەکەیەوە ژمارەیەکی زۆری لە بەکارهێنەران بەرەو ڕووی ڕاکێشا و لە ئێستاشدا مۆبایلی Mate 20 باشترین مۆبایلی ساڵی 2018ـیە لە رووی بەرگەگرتنی پاتری و مانەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر، مۆبایلەکە خاوەنی باشترین تایبەتمەندیەکانی بازاڕی مۆبایلەکانی ئەم ساڵی هەیە بەهۆی بوونی پڕۆسێسەرێکی 7 نانۆمەتری لەم مۆبایلە بە دڵنیایشەوە ئەمە هۆکاری خێراییە ئێجگار زۆرەکەیەتی لە نێوان مۆبایلەکانی ئەندرۆید.

مۆبایلەکە لە ڕووی پاتریەوە خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر لەگەڵ ڕوونمایەکی ناوازەی LCD ئەم تایبەتمەندیانەش هۆکاری بەردەوامی پاتری مۆبایلەکەیە کە توانیویەتی بۆ ماوەی 14 کاتژمێر و 26 خولەک بەرگە بگرێت و پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت و ببێتە باشترین مۆبایلی ساڵ لە ڕووی بەرگەگرتنی پاتریەوە، لە پلەی دووەمدا مۆبایلی iPhone XR دێت کە توانیویەتی بۆ ماوەی 11 کاتژمێر بەرگە بگرێت بە واتای ئەوەی بە بەراورد بە مۆبایلی Mate 20 جیاوازیەکی زۆر دەبینرێت، شایەنی باسیشە مۆبایلی Mate 20 بۆ بارگاویکردنەوەی بە تەواوی تەنها پێویستی بە 1 کاتژمێر و 40 خولەکە ئەمەش خێراییەکی ئێجگار زۆرە بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە.

Battery Life Test

تاگەکان Huawei Mate 20
بۆچونی تۆ