10
سامسۆنگ 17, تشرینی دووه‌م 2018

کامێرای پێشەوەی گالەکسی S10 دەشاردرێتەوە لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆکاندا

لەم مانگەدا کۆمپانیای سامسۆنگ هەستا بە ڕاگەیاندنی 4 ڕوونما کە مۆبایلەکانی لە داهاتوودا هەڵگری دەبن، پاش ئەمە زۆرینەی هەواڵە دزەپێکراوەکان ئاماژە بە بەکارهێنانی ڕوونمای Infinity-O دەدەن لە مۆبایلی Galaxy S10ـدا و جیاواز لە ڕوونماکانی ئێستا خاوەنی کونێک دەبێت کە هەڵگری کامێرای پێشەوەیە، لەم بارەیەشەوە سامسۆنگ پێشووتر لە چەندین ڤیدیۆدا گاڵتەی بە نۆچی مۆبایلەکانی ئایفۆن Xـی دەکرد بەڵام لە ئێستادا وا دیارە سامسۆنگیش هەمان شێواز بەکاردەهێنێت لە ڕوونماکانیدا بە قەبارەیەکی کەمتری نۆچ کە هەڵگری کامێرای پێشەوە دەبێت بەڵام ڕاپۆرتێکی نوێ بە تەواوی ئەم حاڵەتە ڕەت دەکاتەوە.

بە پێی ماڵپەڕی ITHomeـی کۆری ئەوا ڕووکاری مۆبایلی Galaxy S10 هەڵگری گۆڕانکاریەکی زۆر و جۆراوجۆر دەبێت بۆ دیزاینی ڕوونمایەک کە هەڵگری کامێرایە بۆ ئەم کارەش وا دیارە سامسۆنگ کاردەکات لەسەر تەکنیکێکی نوێ بۆ شاردنەوەی کامێرای پێشەوە لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆکان، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش کۆمپانیای ناوبراو وا دیارە پشت دەبەستێت بە سیستمەکە بە شێوەیەک جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردەی شاردنەوەی نۆچ و دەرخستنی هەروەک لە ئێستادا بەردەستە لە زۆرێک لە مۆبایلەکان، لە کۆتایشدا پێویستە چاوەڕێی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمپانیا بۆ مۆبایلی Galaxy S10 بکەین لە کۆتاییەکانی مانگی دوو بە پێی ڕاپۆرتەکان.

 

تاگەکان GALAXY S10
بۆچونی تۆ