شاومی 20, تشرینی دووه‌م 2018

شاومی لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی داهاتەکەی براندی Meituـی تایبەت بە کامێرای سێلفی کڕی

شاومی لە هەنگاوی بەرەو چوونە ناو هەمەجۆری و هەمەچەشنییە، ئەمەش لە دوای ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی داهاتەکانی و کڕینی کۆمپانیای مەیتو Meitu دێت.

شاومی ڕایگەیاند لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ داهاتەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە کە بە دیاریکراوی بە ڕێژەی ٤٩% بەرزبووەتەوە، ئەمەش هۆکاربووە کە بە فەرمی کۆمپانیای دروستکەری ئەپی سێلفی ناسراو بە مەیتو Meitu بکڕن لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری بەرهەمەکانیان لە ڕووی کامێراوە.

قازانجی سافی شاومی ٣٦٧ ملیۆن دۆلار بووە، کە ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیایەکی وەکو شاومی کە لە چاو کۆمپانیاکانی تر تازەیە و زۆربەی فرۆشەکانی لە چینە و بە نرخێکی گونجاویش، ئەگەر گوزارشتەکەمان دروست بێت ئەوا ئاستی قازانجی شاومی لە هەر ئامێرێک ٥%ـە. ئەم قازانجەش لە فرۆشی ٧.٣ ملیۆن یەکە دێت، کە ٥ ملیۆنیان مۆبایلی زیرەکن.

هەروەکو ئاماژەی پێکرا، شاومی ڕێژەی ١٠%ی قازانجەکانی تەرخانکردووە بۆ کڕینی کۆمپانیای مەیتو Meitu، کە لە بواری ئەپڵیکەیشنی سێلفی کاردەکات. هۆکاری ئەم کڕینەش دەگەڕێتەوە بۆ باشترکردنی کامێرای سێلفی مۆبایلەکانی شاومی لە داهاتوودا، و هەروەک سود وەرگرتن لە گشت تواناکانی ئەو کامێرایە لە ڕووی نەرمەواڵەییەوە بۆ ئەوەی جوانیەکی بەرزتر بە وێنەکان ببەخشێت. هەروەک جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، مەیتو جگە لە ئەپڵیکەیشن خاوەنی مۆبایلە بە بوونی کامێرای سێلفی ئاست بەرز و تایبەتمەندی جیاواز.

لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەیان، شاومی دەیەوێت سودی زیاتر لە خزمەتگوزارییەکانی وەرگرێت وەک لە بەرهەمەکانی، ئەمەش لە پێناو داهات و فرۆشی زیاتر لە ڕێگەی نرخە نزمەکانیانەوە، کە وەکو لەم هەواڵەش ئاماژەمان پێداوە شاومی توانی ئامانجی خۆی پێش کۆتایی ساڵ بپێکێت و ١٠٠ ملیۆن ئامێر بفرۆشێت.

سەرچاوە :
تاگەکان xioami
بۆچونی تۆ