ئای ئۆ ئێس 21, تشرینی دووه‌م 2018

یاری Assasin Creed Rebellion بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

Assasin Creed Rebellion یارییەکی نوێی خۆڕایی کۆمپانیای یوبیسۆفتە، ئێستا ئەمڕۆ بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە لە کاتێکدا بۆ سیستەمی iOS بەردەست بووبوو. ئەمجارە ئەم یارییە لە جۆری ستراتیژییە بە شێوەی بینینی 2D. هەندێک لە ڕۆڵگێری یاریەکانی ئەساسینی تێدایە و لەم یارییەدا لەگەڵ ئێزۆ دووبارە ئەزموونی یادگارییەکان دەکەیت.

شێوەی یاریکردنی تۆ بە هەمان شێوەی یاریکردنی بەشەکانی دیکەی ئەساسینە کە لەسەر سەکۆکانی پلەیستەیشن و Xbox کردووتە. لەوانە خۆشاردنەوە و فێڵکردن لە دووژمن وە سەرکەوتن بەسەر شوێنە بەرزەکاندا. هەروەها بوونی قۆناغەکانی یاری و ڕزگارکردنی هاوڕێکانت. گەشەپێدانی تواناکانی خۆت و هاوپەیمانەکانت. وە کردنەوەی ڕۆڵگێڕی جیاواز کە خۆی لە ٤٠ ڕۆڵگێڕ دەبینێتەوە. کارکردن بە کۆمەڵ و کوشتنی دوژمنەکان و گەیشتن بە بەرپرسە باڵاکانی دووژمن. زیاتر لەم ڤیدیۆیە:

ئەگەر تۆ ئارەزوومەندێکی یارییەکانی ئەساسینیت، بڵاوکردنەوەی ئەم یارییە بە شێوەیەکی نوێ و گرافیکێکی نوێ هەواڵێکی خۆش بووە لەلایەن یوبیسۆفتەوە. تاقی بکەرەوە!

تاگەکان هەواڵ یاری
بۆچونی تۆ