هەواڵ 23, تشرینی دووه‌م 2018

زانیاری لەسەر مۆبایلە ئاست مامناوەندەکەی داهاتووی هواوەی

کۆمپانیای هواوەی لە ساڵی داهاتوو دەیەوێت پێشەنگی فرۆشی مۆبایلەکان لە سامسۆنگ وەربگرێت یان بە لایەنی کەم جیاوازییەکە بۆ ڕێژەیەکی زۆر کەم بکاتەوە دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی کە لەم ساڵدا بە دەستی هێنا. وە بەدڵنیاییەوە هواوەی بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مۆبایل بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٩ کە هەوڵەکان چرتر دەکاتەوە و لە زنجیرەی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان مۆبایلێکی نوێ بە ناوی P Smart نمایش بکات کە ئێستا زانیاری و وێنەی دزەپێکراوی دەربارەی هەیە.

ڕوونمایەکی گەورەی دەبێت بە قەبارەی ٦,٢ ئینچ بە ڕوونی Full HD. لەگەڵ تایبەتمەندی دژە ئاو. لەسەر پڕۆسێسەری کیرین ٧١٠ کار دەکات لەگەڵ یارمەتیدەرێکی ڕام بە فراوانی ٤ گێگابایت. هەروەها بیرگەش بە فراوانی ٦٤ گێگابایت.

٢ کامێرای دەبێت. بە ڕوونی ١٣ مێگاپێکسڵ و ٢ میگاپێکسڵ. ئەمجارە یەکێک لە باشترین کامێراکانی دەبێت بە ڕوونی ٢٤ مێگاپێکسڵ. لەگەل پاترییەکی بەهیز بەتوانای ٣,٤٠٠ میللی ئەمپێر. یەک لەو تایبەتمەندییە گرنگانەش ئەوەیە لەسەر وەشانی ٩ی سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات.

کاتی ئاشکراکردنی مۆبایلەکە دیار نییە، بەڵام وا دەوترێت نرخی مۆبایلەکە لە ٢٨٠ دۆلار تێپەڕ نەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ