ئەپ و نەرمەکاڵا 24, تشرینی دووه‌م 2018

10 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەی بووتە خۆڕایی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Rotation Control Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە شێوەیەکی باشتر کۆنتڕۆڵی تایبەتمەندی سووڕانەوەی ڕوونماکەت بکەیت هەروەها دەتوانیت تایبەتی بکەیت بە چەند حاڵەتێک تیایدا ڕوونماکەت سووڕانەوەکە ئەنجام بدات.

App Backup & Share Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئەپ و یاریەکانت لە بەربگریتەوە بۆ ناو بیرگەی ناوەکی یان دەرەکی مۆبایلەکەت یان ڕاستەوخۆ بەرزیان بکەیتەوە بۆ خزمەتگوزاریە هەوریەکانی وەک گووگڵ درایڤ یان درۆپ بۆکس هەروەها دەتوانیت ئەپ و یاریەکانت بەشداری پێبکەیت لە مێسنجەر و وەتسەپ یان هەر ئەپێکی دیکە کە پشتگیری بەشداری پێکردن بکات.

World Clock Pro – Timezones and City Infos

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت کاتی ڕاستەقینەی هەموو وڵات و شارەکانی جیهان بزانیت لەگەڵ ئەوەشدا کاتی خۆرهەڵهاتن و ڕۆژئاوا بوونیشت پێدەڵێت.

S8-UI Note 8Launcher Icon Pack- Nova, Apex, Action

کۆکراوەی ژمارەیەک ئایکۆنی ئەپەکانە کە دیزاینکراونەتەوە بە شێوەی ئەپەکانی سامسۆنگ و زیاتر لە 1000 ئایکۆنی ئەپی جیاواز لە خۆدەگرێت.

HeritageDaily

یەکێکە لە ڕۆژنامە زۆر بەسوودەکان تیایدا هەواڵەکانی زانستی شوێنەوار و هەواڵە پەیوەندیدارەکان بەم بوارە دەگوێزێتەوە وێڕای هەواڵە زانستەکانی ڕۆژ.

The Mystery of Blackthorn Castle

لەم یاریەدا هەڵدەستیت بە پشکنین و گەڕان لە قەڵای BlackThorn هەتاوەکو نهێنیە شاراوەکان چارەسەر بکەیت شایەنی باسە ڕووداوەکانی ئەم یاریە لە سەردەمی چواردەیەمی زاینیدایە.

Buff Knight Advanced – Retro RPG Runner

یاریەکی جەنگیە و تیایدا ڕۆڵی چەند کەسایەتیەک دەبینیت و جەنگیان پێدەکەیت لەگەڵ ئەوەشدا تواناکانت و شێوازی جەنگکردنت لەگەڵ هەر چەکێکدا دەگۆڕێت.

(League of Stickman 2018- Ninja Arena PVP(Dreamsky

یەکێکە لە یاریەکانی Stickman و تیایدا هەڵدەستیت بە هەڵبژاردنی یەکێک لە کەسایەتیەکانی نینجا و ڕووبەڕوو دەبیتەوە لەگەڵ دوژمنەکانت.

Age of Civilizations Africa

یاریەکی پلانداڕشتنە لە زەویەکانی کیشوەری ئەفریقیا و تیایدا دەبێت ناوچەی ژێر دەستت فراوان بکەیت لە ڕێگای داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەوە.

Infinity Dungeon VIP: RPG Adventure

یاریەکی چێژ بەخشە و ئەم وەشانەیان کە بووەتە خۆڕایی هیچ ڕیکلامێک لە خۆناگرێت و وەشانی پێشووی کە خۆڕاییە هەتاوەکو ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن جار دابەزێنراوە لە کۆگای گووگڵ پلەی و ڕێژەی بە دڵبوونی 4.2/5 بە دەستهێناوە لە لایەن 50.000 بەکارهێنەرەوە.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ